شەوی ڕابردوو دوای تەقینەوەكەی شاری كەركووك، چەند چەكدارێكی حەشدی شەعبی هەوڵی هاتنە ناو شارۆكەی داقووقیان دا و دوو ئۆتۆمبێلی پڕ چەك و تەقەمەنییان پێ بوو لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان گیران.
ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بۆ "وشە" هاتوون، شەوی ڕابردوو لە بازگەی داقووق هێزی كۆماندۆی پێشمەرگە توانییان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری فۆڕت و بابەهان بگرن.
لە زانیارییەكان هاتووە، ئەو دوو ئۆتۆمبێلە پڕ بوون لە چەك و تەقەمەنییەكی زۆر لەگەڵ شەش ئەندامی حەشدی شەعبی كە بەنیاز بوونە بێنە شارۆكەی داقووق و لەوێشەوە بۆ كەركووك، سەرجەمیان گیران.
ئێستە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان تەواوی سنوورەكانیان توند كردووە و لەسەر هەموو جموجۆڵێكی چەكدارانی داعش و حەشدی شەعبی كە هەوڵی تێكدانی دۆخی تەناهی كوردستان تێك بدەن.
بەگوێرەی بەڵگەنامە مێژوویییەكان، كەركووك شارێكی كوردستانییە و دڕندەترین رژێمی عێراقیش لە رێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 ددانی بەوەدا نا، دواتر لە 1974 پاشگەز بووەوە كورد شۆڕشی ئەیلوولی كرد بە قوربانی لەپێناو كەركووك. لە 2003 و كەوتنی سەدام. كورد و ئەمەریكا كەركووكیان ئازاد كرد و ئاڵای كوردستان لە دیوار و سەر باڵەخانەكانی ئەو شارە هەڵدرا. دواتر لە 2005 وەك ناوچەی كێشە لەسەری نێوان كوردستان و عێراق مادەی 140ی بۆ دانرا. بەڵام جێبەجێ نەكراوە. ئاڵای كوردستان جگە لە فەرمانگەكانی حكوومەتی، لەسەر هەموو بارەگاكانی حزب و دەزگەكانی سەربە كوردستان دەشەكایەوە لە 2003ـەوە، هێزی پێشمەرگە لە 2014 و هاتنی داعشەوە ئاڵاكەی بردە باشووری كەركووك و خۆی كرد بە خاوەنی پاراستنی شارەكە. رۆژی 28ی ئادار/مارسی 2017یش ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەنگی دا لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر فەرمانگەكانی حكوومەت، بەڵام عەرەب و توركمان لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار نەبوون.