گۆران ره‌ئووف شاعیر و چیرۆكنووس له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا فه‌زای ئه‌ده‌بی كوردی به وردی ده‌خاته به‌ر ره‌خنه و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له‌و فه‌زایه‌دا گاڵته به نه‌وه‌ی نوێی ئه‌ده‌ب ده‌كرێت و به‌رهه‌مه‌كانیان بێ نرخ ده‌كرێ.
گۆڕان كه ئێسته ده‌نگێكی كاریگه‌ره له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ‌دا ئاماژه به‌وه‌یش ده‌دات كه ده‌نگی زۆر لاواز هه‌یه به‌هۆی پشتگیری و براده‌رێتی و شتی تره‌وه، له‌لایه‌ن نووسه‌رانی تره‌وه پێگه‌ی گه‌وره و دیاریان بۆ تاشراوه. زۆر كات ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه خراپتر له وێنه‌ی سیاسییه‌كان نووسه‌ران ئیش له‌سه‌ر دیارده و حاڵه‌تی زۆر ئابڕووبه‌رانه ده‌كه‌ن.
* ئێسته نه‌وه‌یه‌كى نوێ له‌ناو ئه‌ده‌بیاتدا هه‌یه، تۆ ئه‌م نه‌وه‌یه چۆن ده‌بینیت كه خۆت ناوێكى له‌ناویاندا؟
ئه‌م ره‌وته نوێیه‌ى ئه‌ده‌ب كه خۆى ته‌نیا له شیعردا ده‌بینێته‌وه و كه‌مێكیش چیرۆك، له پاش 2000وه ناوه ناوه ده‌ركه‌وتوون و ئێسته ده‌توانم بڵێم كه‌مێك شوێنپێى خۆى كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى من سه‌رنجم داوه جیاواز له نه‌وه‌كانى پێش خۆیان ده‌نووسن، جیاواز له فۆڕم و بابه‌ت و كه‌ره‌سته و ناوه‌ڕۆك و هتد. ئه‌وه‌ى گرنگه بتوانین له‌ناو ئه‌م ره‌وته‌دا یان ئه‌م نه‌وه نوێیه‌دا ده‌نگه رژده‌كان جیا بكه‌ینه‌وه له‌و لێشاوه قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌ى ئه‌مڕۆ، چونكه ئه‌وه‌ى به رژدی له‌ناو ئه‌م نه‌وه‌یه‌ى پاش 2000وه ده‌نووسن، هه‌موویان به‌شێك نین له‌م ره‌وته، هه‌موویان ناچنه ئه‌و بازنه‌یه‌ى من و تۆ خه‌ریكین له‌باره‌یه‌وه قسه ده‌كه‌ین، من هه‌ست ده‌كه‌م ئێسته زۆر قورس بێت ته‌واوى خه‌سڵه‌ت و هێما و نیشانه‌كانى ئه‌م ره‌وته باس بكه‌ین و ئه‌وانه‌شى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ره‌وته‌ن باس بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م ره‌وته پێشوازییه‌كى ئه‌وتۆى لێ نه‌كراوه و به‌هه‌وڵى كه‌م و لاواز جێیان ده‌بێته‌وه له فه‌زاى گشتى ئه‌ده‌بیاتدا، هاوكات زۆرن به ره‌هایى ئه‌م ستایل و شێوازه نووسینه نوێیه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به جۆره‌ها شێوه گاڵته‌ى پێ ده‌كه‌ن، به‌ده‌ر له‌مه مانه‌وه هه‌وڵى زیاتر و خۆسه‌لماندى زیاترى پێویسته، ئه‌مه‌ش به پڕۆژه‌ى رژدتر دروست ده‌بێت.
* تا چه‌ند گرنگى به ناسنامه‌ى تایبه‌تى ئه‌ده‌بیاتى خۆت ده‌ده‌یت؟ یا به‌گشتى تا چه‌ند بۆت گرنگه تێكسته‌كان بۆن و شوناسى نووسه‌ریان پێوه دیار بێت؟
-له چركه‌ساتى نووسیندا ئه‌وه‌ى بۆ من گرنگه بتوانین بیكه‌ین، به‌ده‌ر له هێزى زمان و ته‌كنیك و ستایلێك، به‌خشینى شوناس و ناسنامه‌یه به شیعره‌كانى ئه‌و ئه‌دیبه وه‌ك رۆڵه و نه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى، واژوو و په‌نجه‌مۆركردنه له‌سه‌ر هه‌ر شیعرێك له‌ناو هه‌ر چیرۆكێك كه تێیدا وه‌ك ئه‌وه‌ى پارچه‌یه‌ك بێت له‌خۆى، كردبێ. ئه‌مه واژوو و په‌نجه‌مۆره بۆ من له ئه‌ده‌بدا له هه‌موو شتێك گرنگتره، چونكه ئه‌وه‌ى وا ده‌كات تێكسته‌كانمان ناسنه‌مایه‌كیان هه‌بێت یان ناسنامه‌یه‌كیان پێ ببه‌خشین هه‌ڵكۆڵینى واژوو و په‌نجه‌مۆره‌كانمانه له قووڵایییاندا، چونكه زۆرن ئه‌و تێكستانه‌ى زۆڵن، خۆشیان نازانن كێ خاوه‌نیانه! تێكستى بێناسنامه له‌وكاته‌وه دروست ده‌بێت كه دانه‌ر یان نووسه‌ر تواناى ئه‌وه‌ى نییه واژوو و په‌نجه‌مۆرى خۆى لێ بدات. بۆ من ئه‌مه هێز و توانا و ئاستى نووسه‌ر ده‌رده‌خات كه خاوه‌ن په‌نجه‌مۆر و ناسنامه‌ى شیعرى خۆى بێت.
من خۆم به‌م باوه‌ڕمه‌وه بۆ نووسین زۆرترین هه‌وڵم داوه تا بتوانم رۆڵه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆم بن و په‌نجه‌مۆر و واژووى خۆمم له ڕۆحیاندا جێ هێشتبێت، دواتریش ئه‌وه‌ى ده‌توانێت كۆتا بڕیار له‌باره‌یانه‌وه بدات خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گرانن، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم به‌دڵنیایییه‌وه زۆر به‌لامه‌وه گرنگه تێكسته‌كان بۆن و به‌رامه‌ى نووسه‌ره‌كانیان پێوه بێت، گرنگه تێكسته‌كان بیژى نه‌بن، ئه‌سڵه‌ن دروستكردنى ئه‌م ناسنامه‌یه بۆ تێكست زۆر شت ده‌سه‌لمێنێت گرنگترینیان ئاست و كارامه‌یى نووسه‌ر ده‌رده‌خات، تا چه‌ند توانیویه‌تى تێكستێك به‌رهه‌م بهێنێت كه به‌ڕاستى هى خۆى بێت، له‌وه‌ش گرنگرتر له‌م بابه‌ته‌دا به‌رهه‌مهێنانى جوانییه‌كانه به‌شێوه و چه‌شنى جیاواز، یانى ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم یه‌كێكى تر له جوانى و گرنگییه‌كانى هه‌بوونى ناسنامه‌ى تێكست ئه‌گه‌ر وه‌ها ناوى به‌رین، دروستكردنى زۆرى جوانییه‌كانه كه هه‌ر یه‌كێكیان گرنگى و چێژى خۆى هه‌یه، یه‌كێكى تر له‌و خاڵانه‌ى گرنگه له‌م پرسیاره‌دا سیحر و گه‌وره‌یى ئه‌ده‌بیاته! تۆ دیقه‌ت بده له دنیادا چه‌ندان شاعیر و چیرۆكنووس و رۆماننووسى جوانمان هه‌یه و هیچیان له‌وى تریان ناچێت، ئه‌سڵه‌ن تێكسته زۆر نایاب و باشه‌كان ئه‌وانه‌ن كه جیاوازییه‌كى زۆر سه‌یریان به‌رهه‌م هێناوه له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌یان.
* زۆر باس له ده‌قى باڵا و ده‌قى ناكامڵ ده‌كرێت، ده‌مه‌وێت روانگه و تێگه‌یشتنى تۆ له‌مباره‌یه‌وه بزانم؟
- هاوبه‌شاییه‌ك بوونى نییه له نێوان شیعرێك وا پۆلێن كراوه كه به‌هێزه و شیعرێكی تر بێهێزه، یان هه‌ر ناونیشان و پۆلێنێكی تۆ ناوت بردن. به‌ڵكو ئه‌وه‌ى بوونى هه‌یه شیعره له فۆڕمه راسته‌قینه‌كه‌یدا، چونكه ئێسته له ده‌ره‌وه‌ى شیعر به چه‌ندان شێوه هه‌وڵدان هه‌یه بۆ شیعرنووسین یان بۆ شیعربوون، به‌ڵام ئه‌و تێكسته‌ى دواجار ناسنامه‌ى شیعر هه‌ڵده‌گرێت بۆ من ناوى شیعره. بۆیه باوه‌ڕم به پۆلێنبه‌ندی نییه له نێوان شیعرى به‌هێز و بێهێزدا یان زیندوو و مردوودا یان باڵا‌و و ناكامڵدل، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه یان شیعره یان ناشیعره.
من به‌گشتى خاوه‌ن ئه‌و تێڕوانینه‌م، دواتریش له یادمان نه‌چیێت له پاش نووسه‌ر یان دانه‌ر، ئه‌ركێكى گه‌وره له‌سه‌ر شانى خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گره، چونكه ئه‌وه ئه‌وانن و ئاستى تێگه‌یشتنى ئه‌وانه زۆرجار ئه‌م پۆلێن‌كردن دروست بێت. ئه‌وه‌ى بۆ خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گر ده‌مێنێته‌وه، كه هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه و ره‌خنه‌یه له شیعر، هه‌رگیز پشت نابه‌ستێت به به‌هێزى و بێهێزى شیعره‌كه‌وه به‌ڵكو ئه‌مه پێوه‌ندیداره به په‌روه‌رده‌ى خوێندنه‌وه‌ى خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گره‌وه كه له كام ئاستى ئه‌ده‌ب و شیعردا مامه‌ڵه ده‌كات.
* له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه تا چه‌ند به‌لاته‌وه گرنگه خوێنه‌ر له مه‌به‌ستت و فه‌زاى شیعره‌كانت یان چیرۆك و رۆمانه‌كانت تێبگات؟
وه‌ك ئه‌زموونى خۆم و به‌ركه‌وتنم له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا، زۆر به‌لامه‌وه مه‌به‌ست نه‌بووه خوێنه‌ر چۆن له مه‌به‌ست و په‌یام و واتاسازییه‌كان ده‌گات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى بۆم گرنگ بووه مامه‌ڵه‌ى خوێنه‌ر بووه له فه‌زای گشتیی تێكسته‌كانمدا، گرنگى خوێنه‌ر لاى من له‌و كاته‌وه دروست ده‌بێت كه له‌ناو فه‌زا و دنیاى شیعره‌كانمدا پیاسه‌ى خۆى بكات، ئه‌وكات بۆ من گرنگه خوێنه‌ر له قووڵایى دنیا و فه‌زاى شیعره‌كانمدا ئه‌وه‌ى گوتوومه بووبێت به پرسیار بۆى. بووبێت به كه‌شفى شتگه‌له نادیاره‌كان. بووبێت به دروستكه‌رى خه‌یاڵگه‌لێك كه پێشتر نه‌یبوون. مه‌به‌ستمه ئه‌وه بڵێم من خوێنه‌رم بۆ گرنگ نییه، به‌ڵكو به‌و بڕوایه‌وه ده‌نووسم كه ئه‌وه خوێنه‌ره ده‌بێت دركى گرنگى تێكست بكات، یان به‌واتایه‌كى تر ئه‌وه‌ى گرنگه بۆ من له چركه‌ساتى نووسیندا كه‌شفكردنى شتگه‌لێكه كه هه‌سته ئاسایییه‌كان به‌ری ناكه‌ون، چاوه ساده‌كان نایبینن، چێكردنى جیهانێكه هه‌رگیز سه‌فه‌رمان بۆ نه‌كردووه، یان ئیشكردنه له مه‌وداگه‌لێكدا كه له ته‌نیشتماندان و جووڵه‌یان تیادا نه‌ماوه، به‌گشتى زۆر به‌كه‌مى خوێنه‌رم له بیره له‌كاتى نووسیندا.
* تا چه‌ند هه‌ست ده‌كه‌یت له ئه‌ده‌بیاتدا جێ خۆت هه‌یه، یان شوێنپێى ئه‌ده‌بیب ئێسته چۆنه؟
هه‌ركات ده‌نووسم، ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه خۆم له سه‌نته‌ری گه‌ردووندام. وا ده‌زانم چركه‌ساتێك هه‌یه منی تێدا ده‌خوێنرێته‌وه، جا ئه‌م چركه‌ساته هه‌نووكه‌یی بێت یان له داهاتوویه‌كی نزیك یان دوور یان زۆر دووردا بێت. بۆم گرنگ نییه خاوه‌ن چ پێگه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیم، ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ من نووسینه وه‌ك پڕۆژه و وه‌ك هاوڕێ و وه‌ك دوژمن و وه‌ك فریادڕه‌سم ده‌ستی بۆ ده‌به‌م. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێگه‌ی ئه‌ده‌بی نووسه‌رێك دیاری ده‌كات به‌ته‌نیا نووسین نییه، به‌ڵكو شوێن و ده‌رفه‌ت و زۆر شتی تره، وه‌ك ناسینی نووسه‌ری گه‌وره و دیار كه ڕۆڵیان هه‌یه له دیاریكردنی پێگه و زۆر شتی تر، ئێسته ده‌نگی زۆر لاواز به‌هۆی پشتگیری و براده‌رێتی و شتی تره‌وه پێگه‌ی گه‌وره و دیاریان بۆ تاشراوه. زۆر كات ئه‌و هه‌سته‌م هه‌یه خراپتر له وێنه‌ی سیاسییه‌كان نووسه‌ره‌كان ئیش له‌سه‌ر دیارده و حاڵه‌تی زۆر ئابڕووبه‌رانه ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش نووسین له‌باره‌ی نووسینه پووچ و فشه‌ڵه‌كانیان و ئیشكردن بۆیان بۆ ناوبانگ و كتێب چاپكردن و تا دامه‌زراندنیان له ده‌زگه و خانه و شوێنه ڕۆشنبیرییه‌كاندا، ئه‌وه‌ی نووسه‌ره دیار و شت به‌ده‌سته‌كان ده‌یكه‌ن، هه‌رگیز سیاسییه‌كان به‌و بێویژدانییه‌وه نه‌یانكردووه.
پرۆفایل
گۆران ره‌ئووف له ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه به ئه‌ده‌بیاته‌وه خه‌ریكه و هه‌مان ساڵ یه‌كه‌مین چیرۆكی نووسیوه. ساڵی ٢٠٠٧ چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی نۆڤلێتێكی به‌ناونیشانی "زستانێكی پڕ نهێنی" بڵاو كردووه‌ته‌وه. ساڵی ٢٠٠٩ چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕۆمانێك به‌ناونیشانی "راستییه درۆزنه‌كان". ساڵی ٢٠١٣ چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه شیعرێك به‌ناونیشانی "عه‌شق نائومێدییه‌كی خۆشه". ساڵى 2016 چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه چیرۆكێك به‌ناوى "قه‌فه‌زێك له ناخى باڵنده‌یه‌كدا" بڵاوكردووه‌ته‌وه. له چه‌ندان فێستیڤاڵدا خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه وه‌ك هه‌ژده‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، له هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی گوڵعه‌نبه‌ر، له یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی هه‌تاو، سه‌ره‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندان چیرۆك و شیعر و وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له گۆڤار و ڕۆژنامه و سایته‌كان.
وشه/ به‌رزان عه‌لى مه‌جید