گۆرانیبێژ و پێشمه‌رگه حه‌سه‌ن شه‌ریف كار بۆ گۆرانییه‌كى نوێ ده‌كات بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بڕیاره ئه‌مشه‌و بڵاوى بكاته‌وه .
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپه نوێیه‌كه‌ى گۆرانیبێژ حه‌سه‌ن شه‌ریف، ئه‌مشه‌و شه‌موو له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ "وشه" باسى ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى كرد. ئه‌و گوتی، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، نوێترین گۆرانیم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌و هه‌له مێژوویییه.
هه‌روه‌ها گوتی، "ڕۆژى گه‌ل" ناوى گۆرانییه‌كه‌مه و بۆ كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، موزیكى من و هونه‌رمه‌ند رێناس میرانه و له تێكستى ئه‌مین بۆتانییه و میلۆدى خۆم و محه‌مه‌د عه‌لییه. كلیپه‌كه‌ی مۆدێرنه و ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌رقاڵى كاركردنین بۆى، چه‌ند موزیكژه‌نێك به‌ژه‌نینى زوڕنا و ته‌مبوور و هتد، به‌شدارن تێیدا.
له ده‌ره‌وه‌ى وڵات له هامبۆرگ له ستۆدیۆى H-PEH STUDIO تۆمار كراوه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى