پشیله‌یه‌ك له به‌ریتانیا ژماره‌ی پێوانه‌یی له درێژی ته‌مه‌نی تۆمار كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌ن گه‌وره‌یه‌شی له زۆربه‌ی پشیله بچووكه‌كان ته‌ندروستتر ده‌ژیا.
"لیز و ئا‌یان فینلی" ئه‌و ژن و مێرده بوون كه له ساڵی 1990 تا ئێسته nutmeg به‌ته‌مه‌نترین پشیله‌ی دنیایان به‌خێو ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان منداڵیان نه‌بوو، دوو پشیله‌یان له ماڵی خۆیان به‌خێو كرد كه یه‌كێكیان هه‌ر له ساڵی 2000 مرد، نۆتمیگیش مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ مرد.
سه‌ره‌تای به‌خێوكردنی ئه‌م پشیله‌یه‌یان بوو، بردیان بۆ لای پزیشكی ڤێرته‌رنه‌ری و له‌وێ پێیان گوترا كه پشیله‌كه‌یان پێنج ساڵه، دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆیان به‌خێویان كرد، بۆشایی نه‌بوونی منداڵی بۆ پڕ كردبوونه‌وه، تا له ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا به نه‌خۆشیی دڵ مرد، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئازاری كوڕ مردنی پێ به‌خشین.
ئه‌م ژن و مێرده سه‌ره‌تا نه‌یانده‌زانی كه ته‌مه‌نی پشیله‌كه‌یان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه و شتی تر له‌م شێوه‌یه نه‌بووه، تا له یه‌كێك له سه‌ردانه‌كانی لای پزیشكی ڤێرته‌رنه‌رییه‌كه‌ی، پێیان ڕاگه‌یه‌نرا ته‌مه‌نی ئه‌م پشیله‌یه زۆر ده‌گمه‌نه و تا ئێسته پشیله‌ی له‌م شێوه‌یه به‌و ته‌مه‌نه‌وه نه‌ژیاوه، پاش ماوه‌یه‌كیش له‌به‌ر ته‌مه‌ن گه‌وره‌كه‌ی به دنیا ناسرا، ناوی چووه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌یییه‌كان، تێیدا هۆكاری ته‌مه‌نه درێژه‌كه‌یان بۆ زۆر خواردنی كرێم، ماسیی توونه و مریشك گه‌ڕانده‌وه.