ئه‌حلام له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، هه‌رگیز نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌پڵ كه ئایفۆن ئێكسه، نه‌یكڕێت له‌به‌ر هۆكارێكی سه‌یر.
"ئه‌حلام" هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیماراتی، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌پڵ كه نوێترین دیزاینی مۆبایلی ئایفۆنه، بڕیارێكی له ناكاوی دا، ئه‌ویش نه‌كڕینی ئه‌و ئایفۆنه‌یه له‌به‌ر هۆكارێكی سه‌یر كه هه‌موو هه‌وادارانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد.
له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی ئه‌حلام له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێ: "ده‌مویست ئایفۆن ئێكس بكڕم، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوفڵی مۆبایله‌كه به وێنه‌ی ڕووخسارم ده‌كرێته‌وه، به‌رگه ناگرم هه‌ر كه‌سێك ویستی مۆبایلكه‌م بكاته‌وه و له جیاتی وێنه‌ی من مانگ پیشانی كامێرای قوفڵه‌كه بدات و بیكاته‌وه".
ئه‌م پۆسته‌ی ئه‌حلام 13 هه‌زار لایكی بۆ هات، 17 هه‌زار جار بڵاو كراوه‌ته‌وه و 6 هه‌زار و 600 كۆمێنتی بۆ نووسراوه.
ئه‌حلام عه‌لی شه‌مسی ژنه گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب، له به‌حرێن له ساڵی 1969 له دایك بووه، زیاتر له 10 ئه‌لبوومی گۆرانی هه‌یه، به‌شداری له چه‌ندان ئاهه‌نگی كلتووری وڵاتان كردووه، ساڵانه چه‌ند كۆنسێرتێك له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا ساز ده‌كات.