به‌پێی ئاماری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017ی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین، ژماره‌ی به‌ركه‌وتووانی مین و ته‌قه‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان 10 هاووڵاتیی بووه كه شه‌ش كه‌سیان به‌و هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگه‌كه‌یان كه وێنه‌یه‌كیشی بۆ "وشه" هاتووه‌ته ناردن، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی زۆر له ناوچه گرنگ و ستراتیجییه‌كان و نزیك شوینی نیشته‌جێبوون به مین و ته‌قه‌مه‌نی پیس كراون كه هۆكاری سه‌ره‌كین له زیادبوونی قوربانییانی مین و ته‌قه‌مه‌نی، به‌شێكی تریش له هۆكاری زیادبوونی رێژه‌یی قوربانییانی مین باپه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتییانه به رێنوێنییه‌كانی ده‌زگه‌ی مین.
له‌باره‌ی دانانی هێما و رێنوێنیی له شوێنه مه‌ترسیداره‌كان، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د گوتی، له سه‌رجه‌م ناوچه پیسبووه‌كانی كوردستان وه‌ك ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین، هێمای ئاگه‌داركردنه‌وه‌مان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان ئاگادار بن و نزیكی ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ون، به‌ڵام هاووڵاتیی هه‌یه پابه‌ند نابێت و گیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسی، به تایبه‌ت كۆچه‌رییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له وه‌رزه‌كانی ساڵ بۆ گژوگیا سه‌ردانی ناوچه مه‌ترسیداره‌كان ده‌كه‌ن، به‌شێكی زۆری قوربانییان له‌وانه‌ن.
ساڵی 2016 ئاماری قوربانییانی مین و ته‌قه‌مه‌نی 41 قوربانی بووه، له‌و ژماره‌یه 16 كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه و 25 كه‌سی تریش بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون.
هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بوونی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران و هه‌روه‌ها بۆ له ناوبردنی شۆڕشه‌كانی باشووری كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، به‌شێك له ناوچه‌كانی به مین و ته‌قه‌مه‌نی پیس كردووه و سه‌رجه‌می ناوچه‌ی مه‌ترسیدارن و بۆ ژیان ناشێت، به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران هاووڵاتیی كوردستان بوونه‌ته قوربانی مین و ته‌قه‌مه‌نی، دوای هاتنی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش، به‌شێكی تر له ڕووبه‌ری كوردستان به بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی پیس كراوه، بۆیه تیمه‌كانی مین لابه‌ری و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه پیسبووه‌كانن له مین و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێنراو له پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.