له نوێترین توێژینه‌وه‌دا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ڕه‌فتارێكی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ له سمۆره‌دا هه‌یه، ئه‌ویش شێوازی نانخواردنه‌كه‌یه‌تی.
توێژه‌رانی زانكۆی كالیفۆرنیا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، سمۆره كاتێك نان ده‌خوات، به تایبه‌ت چه‌ره‌زات و ڕووه‌كه ورده‌كان پارچه پارچه ده‌كات و بژاریان ده‌كات، بۆ نموونه له‌ناو چه‌ره‌زاتدا ئه‌وه‌ی پێی خۆشه یان نوێ و به‌تامه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تر جیای ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و ڕێكخستنه‌یه كه مرۆڤ له كاتی دابه‌شكردن و هه‌ڵگرتنی فایله‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا ده‌یگرێته به‌ر.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، هه‌ر سمۆره‌یه‌ك له توانایدا هه‌یه 10 هه‌زار ده‌نكه چه‌ره‌زی له‌یه‌ك جیاواز جیا بكاته‌وه، به پێی ویست و ئاره‌زووی خۆی بژاریان بكات.
"میكایل دلگادۆ" به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێ: "سمۆره تاكه ئاژه‌ڵه گرنگی به ڕێكخستن و بژاركردنی خۆراكه‌كه‌ی بدات، هه‌روه‌ها زۆر به وردی ده‌توانێ له شوێنی باش ئه‌و خۆراكانه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنن، هه‌ڵبگرێت".
دوای چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر سمۆره، به ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ یه‌كلا بووه‌وه، سمۆره و مرۆڤ له بژاركردنی شته‌كانیاندا وه‌ك یه‌كن، سمۆره تاكه ئاژه‌ڵه وه‌ك مرۆڤ بتوانێ به‌و شێوه‌یه شته تایبه‌ت و گرنگه‌كانی جیا بكاته‌وه.