له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له شاری ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، باس له‌وه كرا كه زوو خه‌وتن و كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، شاره‌زایانیش هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن كه زوو خه‌وتن ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وت كه زوو ماندووبوون نیشانه‌یه‌كه بۆ بوونی په‌ستانی خوێن، هه‌روه‌ها زوو خه‌وتنیش ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی دڵ و په‌ستانی خوێن و پشتگوێخستنی په‌ستانی خوێنیش ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی و كار ده‌كاته سه‌ر دڵ دواجار ده‌بێته هۆكارێك بۆ نۆره‌ی دڵ و دروستبوونی جه‌ڵته.
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕوونی كرده‌وه و ده‌ڵێت: زیاد له یه‌ك له‌سه‌ر چواری هه‌رزه‌كاره‌كانی به‌ریتانیا په‌ستانی خوێنیان هه‌یه، به‌ڵام نازانن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌یه چونكه په‌ستانی خوێن نه‌خۆشییه‌كی ترسناكه و به‌ره‌و مردن ده‌بات، ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ری نه‌كه‌یت.
پسپۆڕان ڕایان گه‌یاند كه په‌ستانی خوێن ده‌بێته هۆی تووڕه‌یی، ماندووبوون، خراپی له چۆنێتی خه‌وتنیاندا، بۆیه پێویسته هه‌میشه ئاگادار بیت له به‌رزی و نزمی ئاستی په‌ستانی خوێنت، بۆ ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئاستی مه‌ترسی چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت.