ئایا خۆراكی چەوریی سوودبەخش بوونی هەیە؟

:: PM:03:55:17/09/2017 ‌

* چەوریی گوڵەبەڕۆژە و چەرەزات و گوێز و بادەم تا چەند تەندروستن؟
* چەوریی ماسی چ كاریگەرییەكی بۆ دڵ دەبێت‌؟ 

خواردەمەنی چەور بە هۆكاری زۆرێك لە نەخۆشییە سەردەمییەكان هەژمـــار دەكرێن كە تەندروستی هاووڵاتییان بە شێوەیەكی گشتی لە ئێستە بە ڕادەیەكی تەواو بەرز نزیك دەكاتەوە لە نەخۆشییەكانی دڵ و قەڵەوی لە ئاستە ترسناكەكانی و شەكرە و ئیفلیجی مێشك، بەڵام بەپێی توێژینەوە زانستییەكان هەمـــوو خواردەمەنییەكی چەور نابێتە هۆی ناجێگیری لە تەندروستی مرۆڤ و سەرهەڵدانی نەخۆشیی درێژخـــایەن، لەم بابەتە تیشك دەخەینه سەر ئەو جۆرە خواردمەنییانەی كە جگە لەوەی بە چەوریی خراپ هەژمـــار ناكرێن، بەڵكو بە خۆراكی چەوری سوود بەخش ناو دەبرێن بۆ تەندروستی مرۆڤ. ‌ 

جۆرەكانی ماسی بە سەرچاوەیەكی گرنگی چەوری ئۆمیگـــا سێ دادەنرێت كە بە یەكێك لە گرنگترین سەرچاوەی خۆراكی چەور هەژمـــار دەكرێت كە هاوكارە لە ڕێكخستنەوەی كاری دڵ و بیرتیژی لە مرۆڤــدا كە بەجۆرێك پسپۆڕانی بواری خۆراك پێشنیازی خواردنی ماسی دەكەن بە دوو ژەم لە هەفتەیەكــدا.

ڕووەكی ئەڤۆكادۆ كە جارێكی تر هاوكارە لە بەجێگەیاندنی فەرمــانەكانی دڵ بە شێوەیەكی تەندروست و كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی تووشبوون بە فشەڵبوونی ئێسك و لێكەوتی نەرێنی درێژخــــایەن، هەروەهــا یاریدەدەری كۆئەندامی هەرس دەبێت لە مژینی زۆرترین پێكهاتەی خۆراكی سوودبەخش بۆ جەستەی مرۆڤ.

چەوری گوڵەبەڕۆژه و چەرەزات و گوێز و بادەم‌ بە یەكێك لە چەورییە سوودبەخشەكان هەژمـــار دەكرێت بە بەراورد لەگەڵ چەوری لە پێكهاتەی گۆشتی ئاژەڵی و شیرەمەنییەكان و خۆراكی چەوری ناتەندروستی بازاڕەكان.

هاوكات ڕۆنی زەیتوون بە جێگرەوەیەكی گرنگ بۆ ڕۆن و چەوری ئاژەڵی دادەنرێت چ وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی ئامادەكردنی خواردنی ڕۆژانە یا بەكارهێنانی بە ڕێژەیەكی دیاریكراو لەگەڵ زەڵاتەمەنییەكان و پێدانی چێژ و سوود بە جەستەی مرۆڤ. هەروەهـــا چەوری هێلكە و پاقلەمەنییەكان بە جۆرەكانییەوە لە ڕیزبەندی چەوریی ســـوودبەخش دادەنرێن.  

د. تۆڵە فەرەج 

*سەرچاوە (ماڵپەڕی تەندروستی Webmd)
 


وشە - باز ئه‌حمه‌د