مۆز یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی چه‌ندان سوودی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه، له كۆنه‌وه وه‌ك میوه‌ی گه‌نجبوونه‌وه ناسراوه و لێكۆڵینه‌وه پزشكییه‌كانیش ئه‌و میوه‌یه به یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ هه‌رسكردنی خۆراك ده‌زانن.
ئه‌و میوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته سوودی هه‌یه و یارمه‌تی زیادبوونی ماده‌ی مێتابوولیسم ده‌دات له جه‌سته‌دا، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه مۆز به هۆی ئه‌و ڕیشاڵه خۆراكییانه‌ی هه‌یه‌تی وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سروشتیی به‌سووده بۆ رێگری له نه‌خۆشییه‌كان داده‌نرێت.
مۆز به گرنگترین میوه بۆ گه‌ده دێته ژمار و یارمه‌تی هه‌رسكردنی خۆراك ده‌دات، هه‌ندێك كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان كه مۆز میوه‌یه‌كی قورسه و ناكرێ به ته‌نیا بخورێت، به‌ڵام پزشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك ڕێنوێنیمان ده‌كه‌ن وا باشتره له بری مۆز، شیر‌و مۆز بخۆینه‌وه و پێیان وایه شیر‌و مۆز به بێ شه‌كر بۆ منداڵانیش سوودی زۆری هه‌یه.
شیر‌و مۆز جگه له سووده‌كانی تری وزه‌به‌خشه و یارمه‌تی پته‌وكردنی ئێسك و چاكبوونه‌وه‌ی خانه مردووه‌كان ده‌دات، پسپۆڕانی پزیشكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له كاتی ئاماده‌كردنی شیر‌و مۆزدا پێویسته شیره‌كه‌ی بكوڵێنن و توێكڵی مۆزه‌كان به ئاوی پاك بشۆنه‌وه.