خه‌وی ته‌واو زۆر زیاتر له‌و شتانه‌ی بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی تۆ پێویسته، له نێوان ئه‌و كێشانه‌ی كه پێوه‌ندیداره به خه‌وه‌وه ده‌توانین ئاماژه به لاوازی فێربوون و لاوازی توانای بینین و خراپی كاركردن بكه‌ین.
كاتێك كار و به‌رنامه ڕۆژانه‌كانی ئێمه زۆر ده‌بن و كاتی ته‌واومان نابێت بۆ ئه‌نجامدانیان، یه‌كه‌مین شتێك كه كه‌می ده‌كه‌ینه‌وه خه‌وتنه، ئه‌گه‌ر زیانه‌كانی كه‌مخه‌وی بزانین، هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ناكه‌ینه‌وه، له‌وانه‌یه وا بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌یانیان كه‌مێك قاوه بخۆینه‌وه یان به درێژایی ڕۆژ سه‌رخه‌وێك بشكێنین به‌س بێت، به‌ڵام بابه‌ته‌كه له‌مه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت.
كێشه‌كانی كه‌مخه‌وی ئه‌مانه‌ن:
كێشه‌كانی گه‌ده:
كه‌می خه‌و ده‌توانێت ببێته هۆكاری نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردنی ڕیخۆڵه و ڕژانی ئه‌سیدی گه‌ده خراپتر بكات و مه‌ترسی درمی به هه‌وكردنی ڕیخۆڵه زیاد بكات.
كێشه‌كانی فێربوون:
كه‌می خه‌و پێوه‌ندی داره به وه‌رگرتنی زانیاری نوێوه، پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوون له خه‌وی ته‌واو و كه‌سه‌كان سه‌عاتی كار به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌كانی به‌یانیان دوا بخه‌ن بۆ مه‌به‌ستی فێربوون و وه‌رگرتنی زانیاری نوێ، بۆ نموونه له بری حه‌وتی به‌یانی باشتره نۆیی به‌یانی بچنه سه‌ر كار یان قوتابخانه.
سه‌رئێشه یان ژانكردنی مێشك:
پسپۆڕان ده‌ڵێن كه‌مخه‌وی یان خه‌وی ناته‌واو به هۆكاری سه‌رئێشه و ژانكردنی مێشك داده‌نرێت، ده‌بێته هۆی سه‌رخه‌و شكاندن كه ئه‌ویش به هۆكاری ئه‌و ژانه داده‌نرێت كه نیوه‌ی سه‌ر ده‌گرێته‌وه.
لاوازی بینین:
كه‌مخه‌وی پێوه‌ندی به كونی بینین واته دووربینی چاوه‌وه هه‌یه، هه‌رچی زیاتر بێ‌دار بیت، هێڵه‌كانی بینینی زیاتر ده‌وێت و فشاری زیاتر ده‌كه‌وێته سه‌ر چاو.
قه‌ڵه‌وبوون:
كاتێك كه‌متر بخه‌وین، خواردنی زیاتر ده‌خۆین، خۆراكه پڕ كالۆرییه‌كان زیاتر به‌كار ده‌هێنین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی كێشمان.