خانمه شۆخ و شه‌نگ "ده‌شه كه‌ریم"، پێشكه‌شكاره ناسراوه‌كه‌ی پێشووی كه‌ناڵی ئاسمانی "گه‌لی كوردستان"، بۆ یه‌كه‌مجار سێ نهێنی تایبه‌تی خۆی ئاشكرا ده‌كات و له واڵی تایه‌به‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوی ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ نوێترین وێنه‌كانیشی هه‌وادارنی تووشی شۆك ده‌كات به جوانییه‌كه‌ی.
ئه‌و بۆ جارێكی تر ئاشكرای ده‌كات كه به‌هۆی به‌شدارییكردنی له به‌رنامه‌ی "چێژبڕكێی"ی كه‌ناڵی ئاسمانی "كورد ماكس شۆ"، ڕاسته‌وخۆ له كه‌ناڵی ئاسمانیی گه‌لی كوردستان بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان دا.
ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و پێشتر خاوه‌نی ئارایشتگه بووه كه زیاتر وه‌ك خه‌ونێكی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئارایشتگه‌كه‌دا كردووه، بۆیه ئێسته‌ش هه‌ندێكجار كاری جوانكاری و مه‌یك ئه‌پ ده‌كات. له‌باره‌ی كاری داهاتوویه‌وه ئاشكرای ده‌كات : "به‌رده‌وام ده‌بم له كاری ڕاگه‌یاندن و له هه‌ندێك كه‌ناڵی باش پێشنیازی كاركردنیان خستووه‌ته به‌رده‌مم، به‌ڵام با بزانین خوای گه‌وره چی به نسیب ئه‌كات".
ده‌شه كه‌ریم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسته نه‌چووه‌ته نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: " تاكه مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه بوونی خۆشه‌ویستی و ڕێزه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری، ده‌بێت له‌وه تێبگات ئه‌و خانمه ڕاگه‌یاندكاره و ڕێز له پیشه‌كه‌شی بگرێت".
ده‌شه كه‌ریم، له‌دایكبووی ساڵی 1990 له شاری سلێمانییه و له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه حه‌ز و خولیای ڕاگه‌یاندنی هه‌بووه، له ساڵی 2007 ده‌ستی به كاری ڕاگه‌یاندن كردووه، پێشتریش له چه‌ندین ڕادیۆ كاری كردووه و دواتریش وه‌ك پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌ركه‌وت، یه‌كێكه له‌و كچانه‌یه به‌شداری وێنه‌ی مۆدێل ده‌كات و هه‌ودارێكی زۆری هه‌یه و نازناوی شاژنی هه‌سته‌كانیان لێ ناوه، ده‌رچووی به‌شی كوردیی زانكۆی سلێمانییه.