"شه‌هێن سابیر" نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی دیاریی شاری سلێمانی، بۆ ئه‌م ساڵ ده‌بێته جوانترین خانمی ڕاگه‌یاندن.
ئه‌م خانمه به بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی له كاتی به‌شداریكردنی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له شاری دهۆكدا، بە جوانییەکەی سه‌رنجی ته‌واوی میدیاكانی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا. وێنه‌ی ئەم خانمە له زۆربه‌ی میدیاكان بڵاوبووەته‌وه.
ئه‌م خاتوونه "شه‌هێن سابیر" له بواری ڕاگه‌یاندا خاوه‌نی دوو بڕوانامه‌ی دبلۆم و به‌كالۆریۆسه، له ساڵی 2001ه‌وه له بواری میدیادا كار ده‌كات. ئه‌و له بواره‌كانی میدیایی سیاسیی و كولتوریى و هونه‌ریى كاری كردووه و سه‌رپه‌رشتی ده‌یان هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و خولی بەهێزکردنی میدیایی و پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه.
له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بە "وشه" ڕایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه, كه زۆر به‌دڵسۆزی كار ده‌كات، وه‌ك هاوپیشه‌كانی ده‌ڵێن زۆر به هێمنی كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و تا نه‌یگه‌یه‌نێته ئه‌نجام كۆڵ نادات.
گوتیشی: "ئه‌گه‌رچی من وه‌ك نووسه‌ر و میدیاكار ناسراوم، به‌ڵام وه‌ك چالاكوانێكیش ڕۆڵم لە زۆر كاری خۆبه‌خشی له‌م سه‌رده‌مه‌دا بینیوە، به‌تایبه‌ت له دوای ته‌نگژه‌ی نه‌خوازراوی دارایی, کە بۆ من بووەته ئه‌ركێكی گرنگ، به تایبه‌ت له ڕووی مرۆییه‌وه و كاركردن بۆ ئاواره‌كان تا ئه‌م دواییانه‌ش ئیلتیزامێكی ئه‌خلاقی بۆ دروست كردبووم".
ئه‌م خاتوونه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ڕاگه‌یاندنی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تییه له شاری سلێمانی, هاوكات ناسناوی جوانترین ڕۆژنامه‌وانی لێنراوه، ئه‌و له‌گه‌ڵ بوونی ته‌مه‌نێكی ماندوو له كاركردن و كێشمه‌كێشمی زۆری ژیانی تا ئێسته جوانییه‌كه‌ی له ده‌ست نه‌داوه. هه‌میشه له ناو هاوپیشه‌كانی و شوێنی كار‌کردنیدا, به‌تایبه‌ت لەگەڵ هه‌ڤاڵه‌كانی باوكی, كه زیندانی سیاسین، وه‌ك ژنه ئازا و چاونه‌ترسه‌كه ناوی ده‌به‌ن, خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزه و پێوه‌ندیه‌كی به‌هێزیشی هه‌یه و له ناو ده‌وره‌وبه‌ردا ژنێكی دڵسۆز و خۆشه‌ویسته.
"شه‌هێن سابڕ ڕه‌حیم"، له ساڵی 1983دا, له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ئه‌ندامێكی چالاكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانه، له ساڵی 2001دا, خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری (21) بووه، خاوه‌نی ده‌یان وتار و نووسینه له بواری سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی خاوه‌نی چه‌ندان خه‌لاته و له‌ناویان خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌مه به‌پله‌ی سێیه‌م له‌سه‌ر كۆچی نایاسایی له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕێكخراوی "imck - stat "، به‌جوانترین و چالاكترین ڕاگه‌یاندنكاری شاری سلێمانی داده‌نرێت.