مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:09:39:17/09/2017 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سبەی دووشەم مووچەی مانگی تەمووزی دوو شوێن دابەش دەكرێت و دابەشكردنی مووچەش بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیانراوە، سبەی دووشەم 18ی ئەیلوول مووچەی مانگی تەمووزی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێ .

بەپێی زانیاریەكانی "وشە" ئەمڕۆ بەشێك لەم فەرماندەیانە مووچەیان وەرگرتووە و سبەی دابەشكردنی مووچە بۆ ئەو فەرماندەییانە كۆتای دێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی و ئابووری تا كۆتای ئەم هەفتەیە خشتەی مووچەی راگەیاندووە و بەپێی زانیارییەكانیش سەرەتای هەفتەی داهاتوو خشتەیەكی تری فرەوانی دابەشكردنی مووچە بڵاو دەكرێتەوە و تا كۆتای مانگ تەواوی فەرمانگەكان مووچە وەردەگرن.

بەهۆی تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە لە ڕێگەی خشتەیەكەوە كە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی دەكاتەوە دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم