ئه‌ستێره و نمایشكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان"، كۆمه‌ڵێك له نوێترین وێنه‌كانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و به جۆرێكی زۆر جیاوازتر له ته‌واوی وێنه‌كانی تری ده‌ركه‌وت، ئه‌مجاره له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا ڕه‌نگی قژی گۆڕیوه و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز دهردهكهوتووه.
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی كه تێیدا ڕه‌نگی قژی گۆڕیوه بۆ سپی و هه‌ندێك له هه‌وادارانی پێیان جوانه و هه‌ندێكی تریشیان ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و ده‌ڵێن پێشتر جوانتر بووه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته كارداشیان به ستایلی كلاسیك وێنه‌كانی وه‌ك ژنانی ساڵی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ته‌كانی ڕابردووی بڵاو كرده‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی دروست كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی ڕیكۆرد بشكێنێت له وه‌رگرتنی لایك.
كیمبێرلی نۆیڵ كارداشیان، ناسراو به كیم كارداشیان، له 21ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980 له لۆس ئه‌نجلۆس، كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه، كه‌سایه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی و نمایشكار و ئه‌كته‌ر و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه، له ساڵی 2000 له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ری موزیك "ده‌یمن تۆماس" پێوه‌ندی سۆزداری به‌ست، له 2003 له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه.
دوای ئه‌و جیابوونه‌وه كیم ڕه‌فتاره‌كانی به ته‌واوی ڕووی له گۆڕان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كیم هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هێڵتندا هه‌بوو، هه‌ر به هۆی ئه‌و هاوڕێتییه‌وه سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆی ڕ‌اكێشا، له شوباتی 2007 گرته‌ی سێكسی كیم و هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی "ڕه‌ی جه‌ی" دزه‌ی كرد كه له 2003 دا تۆمار كرابوو، له ساڵی 2006 كیم چووه ناو دنیای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ی و فرۆشگه‌یه‌كی كرده‌وه به ناوی D-A-S-H له كاله‌بۆسه‌س له كالیفۆرنیا.