خانمه گۆرانیبێژی لاوی كورد "كۆمسای"، كار بۆ ئه‌ڵبوومێكی نوێی گۆرانی و چه‌ند تراكێكی گۆرانی ده‌كات و به‌نیازه به‌م زووانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و كاری كلیپ بۆ نوێترین به‌رهه‌می بكات.
كۆمسای له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" هاته ئاخاوتن و گوتی، ئێسته كار بۆ ئه‌ڵبوومێكی نوێی گۆرانی ده‌كه‌م كه به‌شێكی زۆر له كاره‌كانی ته‌واو بووه و ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵی كاركردنم بۆی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ته‌واوبووندایه و گشت كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌واو بووه و ئاماده‌یه و ته‌یها كاری میكس و ماسترینگی تراكه‌كان ماوه، به‌ڵام جارێ بڵاوی ناكه‌مه‌وه.
زیاتر گوتی، هه‌میشه سه‌ری ساڵ یا نه‌ورۆز به‌رهه‌می نوێم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌دا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، تراك و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ئه‌ڵبوومه نوێیه‌م له تێكستی خۆم و كه‌سانی تره و به‌یه‌كه‌وه شیعرمان نووسیووه و كردوومن به گۆرانی و زۆربه‌ی ئاواز و میلۆدییه‌كانیش خۆم ئاماده‌م كردوون، ئه‌ڵبوومێكی زۆر مۆدێرنه و به میوزیكی مۆدێرن كاری بۆ كراوه و چه‌ند گۆرانییه‌كی فۆلكلۆر و چه‌ند گۆرانییه‌كی خاو و هه‌ڵپه‌ركێی تێدایه، یه‌كێك له گۆرانییه‌كان گۆرانی هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن زیره‌ك)ه و به‌شێوه‌یه‌كی تازه و نوێ دووباره‌م كردووه‌ته‌وه.
كۆمسای له كۆتایدا ئاماژه‌ی كرد، زۆر حه‌ز به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناكه‌م و زۆر زۆركه‌م سه‌رقاڵ ده‌بم پێیانه‌وه و زۆرجار به ئه‌دمین كار ده‌كه‌م، ستایلی ئه‌م جاره‌م ئه‌پده‌یتی نوێیه و له‌گه‌ڵ سونه‌تی كوردی تێكه‌ڵ بووه و پێم وا نییه هیچ هونه‌رمه‌ندێك ئه‌و ستایله‌ی منی پێشتر كردبێت و كاری له‌سه‌ر كردبێت، یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندم كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م، گۆرانی شاد و هه‌ڵپه‌ركێش له‌خۆ ده‌گڕێت، وه‌ك خۆتان ده‌زانن ته‌نیا من خاوه‌ن ئه‌و ستایله‌ی خۆمم و دیسان گۆرانی وام هه‌یه.
ئاشكرای كرد، جگه له و ئه‌ڵبوومه كار بۆ دوو گۆرانی نوێ ده‌كه‌م و كلیپیان بۆ ده‌كه‌م، ده‌رباره‌ی كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌رهه‌مه نوێیه‌م، ئێسته هیچ به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاو ناكه‌مه‌وه تا مانگێكی تر، به‌ر له‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێكانم بڵاو بكه‌مه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردستان، هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستان له ماوه‌یه‌كی نزیك بۆ ئه‌وه‌یه كه دوو به‌رهه‌می نوێم به‌ده‌سته‌وه‌یه له كوردستان كاری كلیپیان بۆ ده‌كه‌م.
كۆمسای یه‌كێكه له خانمه گۆرانیبێژه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌رییه له بواری گۆرانی، ڕۆژانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه سه‌رنجراكێشه‌كانی و به‌جوانییه‌كه‌ی هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات، خۆی ده‌چوێنێ به بۆكه‌ڵه‌ی باڕبی كه بوكه‌ڵه‌یه‌كی جوانی ئه‌مه‌ریكییه و لای جه‌ماوه‌ر بووه‌ته خاوه‌ن نازناوی بوكه‌ڵه‌ی باڕبی كوردی.
كۆمسای به‌شداری له به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگی كه‌ناڵی NRT2 كردووه، یه‌كێك بووه له به‌شداربووه ده‌نگخۆشه‌كان له گرووپی هونه‌رمه‌ندی ناسراو دیاری قه‌ره‌داغی، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بووه ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی شاری سلێمانی، گۆرانییه‌كانی زیاتر هه‌ڵپه‌ركێن و به گۆرانی "خڕه‌ی مێخه‌ك" زیاتر ناسرا كه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بڵاوی كرده‌وه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی