بەشی یەكەم
گرامشی لە تیۆرسێنە بەرچاوەكانی ماركسیزمی هێگڵییە و لە 22ی ژانویەی 1891 لە پارێزگای كالیاری دوورگەی ساردنی ئیتاڵیا لەدایك بووە، لە حەوت منداڵ چوارەم منداڵی فرانسیسكۆ گرامشی و جۆزپینا مارشیاس بوو. قەت ئەنتۆنیۆ پێوەندی بە باوكییەوە نزیك نەبوو، بەڵام هۆگری و عەشقێكی زۆری بۆ دایكی پێشان دەدا دایكی چیرۆكی بۆ دەگێڕایەوە كە لە داهاتوو كاریگەری لە هزری ئەنتۆنیۆدا مایەوە، لە شەش خوشك و برا، ئەنتۆنیۆ هەستی دەكرد زیاتر لە ترزینا نزیكە، هەروەها پێوەندی سۆزداری گونجاوی لەگەڵ جنارۆی برا گەورەی و كارلۆی برا گچكەی هەبوو، پاشان جنارۆ دەوری گرنگی لە ئاشنابوونی ئەنتۆنیۆ بە سۆسیالیزمەوە هەبوو.
لە ساڵی 1911دا، ساڵێكی گرنگ بوو لە ژیانی گرامشی لاودا. دوای تەواوكردنی خوێندن لە قوتابخانەی كالیاری، داوای بەهای خوێندنی لە زانكۆی تۆرین كرد، كە ڕەزامەندیان لەسەر دەربڕی. لەم نێوەندا كەسانی لاوی تری وەك پالمیرۆ و تولیاتی، سكرتێری گشتی ئایندەی حزبی كۆمۆنیستی ئیتاڵیا و چەند كەس لە بەرپرسانی بە توانای حزبیش دەبینران.
ئەنتۆنیۆ ناوی خۆی لە كۆلێژی ئاداب نووسی، لە زانكۆ دوای ئەوەی لە جانیوەری ساڵی 1921دا، كەلێنێك كەوتە حزبی كۆمۆنیستی ئیتاڵیا، ئەنجلۆ تاسكاو چەند پیاوێكی ناسی، كە لە یەكەم خەباتی حزبی سۆسیالیستی ئیتاڵیا هاوخەباتیان بوو.
بە هۆی باش نەبوونی خواردنی زانكۆ و زۆر ماندوبوونی مێشكی، ئەنتۆنیۆ لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان كێشكرایە بەشی پسپۆڕی تری وەك زمانناسی و زانستی كۆمەڵایەتی. زۆربەی كاتەكانی لە زانكۆ بە سەر دەبرد، لە زانكۆ پێوەندی دۆستانەی لەگەڵ چەند مامۆستایەكی ناسراو هەبوو، لەوانە ماتیۆ بارتۆلی، زمانناس و ئەمیرتۆ كاسما، توێژەرەوەی دانتی.
سەرهەڵدانی شۆڕشی بەڵشەفیك لە ئۆكتۆبەری ساڵی 1917، ئارەزووی شۆڕشگێڕی تێدا بزواند. ئەنتۆنیۆ زیاتر ئاشنای میتۆد و ئامانجەكانی بەرپرسانی شۆڕشی ڕووسیا و هۆكاری گۆڕینی سۆسیالیزم لە جیهانی سەرمایەداری پێشكەوتوو ڕەخنە و لێكۆڵینەوە بوو. گرامشی لە بەهاری ساڵی 1919 لەگەڵ ئەنجیلۆ تاسكا، ئێمبرتۆ تراچنی و تالیانی گۆڤاری یاسای نوێ (گۆڤاری هەفتانەی كولتووری سۆسیالیست)ی دەركرد.
ئەم گۆڤارە لە بەراییدا هەفتانە، پاشان بە دوو مانگ جارێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە نێوان ڕادیكاڵەكان و شۆڕشگێڕە ئیتاڵییەكان بڵاو كرایەوە. ئەم گۆڤارە ڕەوتی سیاسی و ئەدەبی لە ئەوروپا، ڕووسیا و ئەمەریكا شرۆڤە دەكرد. گرامشی دوای چەند ساڵێك زۆربەی كاتەكانی خۆی بۆ خەباتی ڕۆژنامەگەری تەرخان كرد. لە جانیوەری ساڵی 1921 لە كۆنگرەی حیزبەكانی لۆرینۆ، ئەنتۆنیۆ، بووە نوێنەری كەمینە كۆمۆنیستیەكانی ناو حیزبی سۆشیالیستی ئیتاڵیا.
بووە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی كۆمۆنیستی ئیتاڵیا، بەڵام بە تەنیا دەوری بەرپرسێتی نەدەبینی. لە بەرایی جوڵانەوەی فاشیست، ئەنتۆنیۆ لە ناو نوێنەرانی چەپی ئیتاڵیا كەسێكی ناسراو بوو. پێشبینی چەند ڕووداوێكی سیاسی كردبوو هۆشداری دابوو، كە ئەگەر لە بەرامبەر سەرهەڵدانی جوڵانەوەی مۆسۆلینی یەك نەگرن، سۆشیالیزم و دیموكراسی ئیتاڵیا بە شێوەیەكی كارەساتبار شكست دێنێت.
ساڵەكانی 1926 - 1921 گرامشی وەك ساڵەكانی ئاگر و ئاسن باسی دەكات، ساڵەكانی سیخناخ لە كارەسات بوون. گرامشی لە مەی 1922 تا نۆڤەمبەری 1923دا، وەك نوێنەری ئیتالیا بانگهێشتی كۆمۆنیستی نێونەتەوەیی كرا، لە ئۆروێلی 1924 بە نوێنەری ئەنجوومەن هەڵبژێردراو بووە سكرترێری حزبی كۆمۆنیستی ئیتاڵیا. ژیانی كەسی ئەنتۆنیۆ بە ئەزموونی گرنگی دیاری كرا.
لە كۆبونەوەیەكی گرنگی كۆمۆنیستی نێونەتەوەیی لە ڕووسیا جۆلیا شەوكەتی ناسی، ئاواز خوێن و ئەندامی حیزبی كۆمۆنیستی ڕووسیا و سەرەنجام زەماوەندی لەگەڵ كرد. ئەنتۆنیۆ و جۆلیا دوو كوڕیان هەبوو، دلییۆ (1981 - 1924)، جۆلیانۆ كە لە ساڵی 1926 لەدایك بوو.
گرامشی لە بەرەبەیانی نۆڤەمبەری 1923 لە ڕۆما گیراو بەپێی (یاسای ڕیزپەڕی) ئەنجوومەنی فاشیستی ئیتاڵیا بە تاوانبار ناسراو ڕەوانەی زیندانی كویلی كرا. ئەم دەسپێكە 10 ساڵ ماوەی بەندی بوو.
ئەنتۆنیۆ لەم ساڵانە لە ڕوانگەی جەستەیی تەواو و لەڕولاواز بووبوو. لە 20ی ئۆروێلی 1927 تووشی جەڵتەی مێشك بوو، بەڵام ئەم نەخۆشییە دەرەقەتی نەهات. گرامشی ساڵانێك ئەم نەخۆشییەی هەبوو لە گرتووخانە وەك پێویست چارەسەری بۆ نەكرا. ژیانێكی زۆر ناخۆشی هەبوو، بەڵام ئەنتۆنیۆ تا لە گرتووخانەدا مایەوە، ورەی خۆی پاراستبوو، بە نووسینەكانی ناو گرتوخانەی سەركەوتنێكی زۆری دەستەبەر كرد، كە بە ئاشكرا دوای شەڕی دووەمی جیهانی، دەركەوتن.
ئەنتۆنیۆ لە زیندانەوە نامەی بۆ هاوڕێكانی و بە تایبەت بۆ ئەندامانی خێزانەكەی دەنووسی. نووسینە گرنگەكانی خۆی بۆ ژن خوشكەكەی، تاتیانا شەوكەت دەنارد. تاتیانا ژنێكی زۆر جێی باوەڕ بوو، ماوەیەك كە ئەنتۆنیۆ لە ڕۆما گیرا بوو، تاتیانا نەك تەنیا بۆ ئەنتۆنیۆ جلوبەرگ، خواردن و دەرمانی پزیشكی دابین دەكرد، بەڵكوو لەگەڵی كەوتە ئاڵوگۆڕی هزری و ئەنتۆنیۆی لە ڕەوتی ڕووداو مەسەلەی ڕۆژانە ئاگادار دەكردەوە.
گرامشی لە 4ی جەنیوەری 1928 دوای بە تاوانبار ناسرانی بڕیاری 20 ساڵ و چوار مانگ و پێنج ڕۆژ گیرانی بە سەردا سەپێندرا، لەگەڵ بەرپرسانی تری كۆمۆنیستی ئیتاڵیا بۆ گرتووخانەی تۆرین گوازرایەوە. زۆربەی كاتەكانی گیرانی لەوێ بەڕێ كرد، (لە ساڵی 1928 تا نۆڤەمبەری 1932.)، پاشان لە ژێر چاودێری پۆلیسی ئیتاڵیا لە نەخۆشخانەیەكی فۆرمیا خەوێنرا.
سەرچاوە/
المعرفە -
ویکیبیدیا