له‌سه‌ر داوای جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی په‌كه‌كه، لاهور شێخ جه‌نگی و خه‌سرۆ گوڵ محه‌مه‌د راگیراوێكی مه‌ترسیدار له گرتووخانه‌ی سلێمانی ئازاد ده‌كه‌ن و دادگا و دادوه‌ریش فریو دراون به‌و پێیه‌ی وا ده‌زانن له گرتووخانه‌یه. به‌ڵام ئازاد كراوه و ئێسته دژی كوردستان ده‌جووڵێته‌وه.پۆلیس ده‌ڵێ، زه‌رده‌شت شنگالی له گرتووخانه‌یه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، زیاتر له مانگێكه ئه‌و تاوانباره ئاسانكاری بۆ كراوه و به‌ره‌ڵا كراوه.
لاهور و خه‌سرۆ گول تاوانبارێك ئازاد ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پۆلیسی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوو فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی په‌كه‌كه به‌ناوی نزار باقی مراد ناسراو به "زه‌رده‌شت شنگالی" كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی "ته‌لقه‌سه‌ب"ی سنووری شارۆكه‌ی شنگاله، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی به بڕیاری دادوه‌ر و به تۆمه‌تی كوشتن و دزینی ئۆتۆمبێل گیراوه و دۆسیه‌كه‌ی له بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ناو شاری سلێمانی بووه، به‌ڵام دواتر له كرده‌یه‌كی گوماناویدا ئازاد كراوه، بۆیه هه‌رچه‌ند ماوه‌ی مانگێكه دادوه‌ر داوای ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌كات، تا ئێسته نه‌براوه‌ته به‌رده‌م دادگا، چونكه ئازاد كراوه و ڕه‌وانه‌ی شنگال كراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ئازادكردنی گیراوێك كه تاوانی كوشتن و دزینی ئۆتۆمبێلی له‌سه‌ره، ئه‌و سه‌رچاوه دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه فه‌رمانده بووه له هێزه‌كانی په‌كه‌كه له شارۆكه‌ی شنگال، دوای گرتنی له سلێمانی، جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی په‌كه‌كه داوای ئازادكردنی كردووه و له گرووپێكی ناو یه‌كێتی، هه‌ریه‌ك له لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی و خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی سلێمانی بێ ئاگه‌داری و ڕه‌زامه‌ندی دادگا، به‌ده‌م داواكه‌ی بایكهوه ڕۆیشتوون و ئه‌و زه‌رده‌شتیان ئازاد كردووه و ڕه‌وانه‌ی شنگالیان كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی پۆلیس، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی مانگێكه دادگا داوای ئاماده‌بوونی ئه‌و تاوانباره له به‌رده‌م دادگا ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته وه‌ڵامی دادوه‌ر نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئازاد كراوه و هیچ پاساوێك نییه بۆ دادوه‌ر، له كاتێكدا وا تێگه‌یه‌نراوه كه ناوبراو له گرتووخانه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و كه‌سه ئازاد كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ئابڕووبه‌ره و دژ به یاساییه‌یان ئاشكرا نه‌بێ.
به‌پێی زانیارییه‌كان دۆسیه‌كه ئێسته ئاڵۆزی تێكه‌وتووه و هه‌ریه‌ك له لاهور شێخ جه‌نگی و خه‌سه‌ره‌و گوڵ محه‌مه‌د پێوه‌ندییان به جه‌میل بایك كردووه، تا زه‌رده‌شت شنگالی ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا بكرێت، به‌ڵام بایك وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه و فه‌رامۆشی كردوون، له به‌رامبه‌ریش دا دوو به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌زگای زانیاریی یه‌كێتی پۆلیسی سلێمانی و گرتووخانه‌یان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌و داواكراوه نه‌كرێت و ڕێگه نه‌درێ هیچ كه‌سێك به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بكات و به ته‌واوی په‌رده‌پۆش بكرێ و وه‌ڵامی دادگاش نه‌درێته‌وه و فه‌رامۆش بكرێت.
به‌رپرسه ته‌ناهییه‌كانی یه‌كێتی به پۆلیسیان گوتووه، هه‌ر میدیاییهك به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و كه‌یسه كرد پێی رابگه‌یه‌نن كه داواكراوه‌كه له گرتووخانه‌یه.
پۆلیس دووپات له ڕاگرتنی له گرتووخانه ده‌كاته‌وه
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه، "وشه" پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی كرد، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بكه‌ن و به چه‌ند زانیارییه‌كی گشتی كۆتاییان به قسه‌كانیان هێنا.
ئه‌فسه‌ری ئێشكگری گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان دۆسیه‌ی گیراوه‌كانیان به وردی لا نییه و ناتوانن قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، پێویسته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پۆلیس و ئه‌و شوێنه قسه بكه‌ن كه دۆسیه‌ی گیراوه‌كه‌ی لێ به‌رز كراوه‌ته‌وه و فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ركراوه.
هاوكات رائید ئیقبال محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی شارۆكه و شاره‌دێكانی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه‌یسی كوشتن و ڕفاندنی ئۆتۆمبێل ماده‌ی 406ی یاسای سزادانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئازادكردنی به دهسهتهری "كه‌فاله‌ت"یش نایگرێته‌وه.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و زانیارییه‌ی كه تۆمه‌تبار "نزار مراد باقی" بۆچی ئازاد كراوه و ئه‌گه‌ر گیراوه بۆ له به‌رده‌م دادگا ئاماده نابێ؟ گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی گوت "ئه‌و كه‌سه ڕاگیراوه و ئازاد نه‌كراوه".