خاتوونه شانۆكار لینا عوسمان جیاواز له شانۆكارانی ئه‌كادیمی كه تانه له به‌زمی گاڵته‌جاڕی له نمایشدا ده‌ده‌ن، پێی وایه ئه‌وه كۆمه‌ڵگه ئه‌و ده‌قانه‌ی ده‌وێت و هه‌روا بووه له مێژوودا. هاوكات دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌موو شانۆكاران لاى ئه‌و زۆر گرنگ و خۆشه‌ویستن، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "حه‌ز ده‌كه‌م كار له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار و شه‌ماڵى عه‌به‌ڕه‌ش بكه‌م".
وه‌ك شانۆكارێك چى تایبه‌تمه‌ندییه‌ك هه‌یه تۆ جیا بكاته‌وه له شانۆكارانى تر؟
- وه‌ك شانۆكار تایبه‌تمه‌ندییه‌كانم له كاره‌كته‌ره‌كانمدا ده‌بینم، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رج بێت نه‌خێر مه‌رج نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر شانۆكاره‌كه ده‌وه‌ستێت كه ئایا ده‌یه‌وێت تایبه‌تمه‌ندى هه‌بێت یا به پێچه‌وانه‌وه. وه‌ك خۆم تایبه‌تمه‌ندییه‌كى وام نییه جیام بكاته‌وه له شانۆكاره‌كانى تر.
وه‌ك ده‌بینین زۆرجار هونه‌رى شانۆ تێكه‌ڵ به گاڵته‌جاڕی ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سانێكى نه‌شاره‌زاى بوارى شانۆ. ئایا ئه‌وه له نه‌بوونى شانۆوه دروست بووه، یان به‌شێكى كۆمه‌ڵگه له‌و ئاسته‌دایه؟
-ڕه‌نگه بۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره كه‌مێك ساده‌تر له‌وه‌ى هه‌ر تاكێكی شانۆكار وه‌ڵام بده‌مه‌وه. چونكه من وه‌ك خۆم حه‌ق به كۆمه‌ڵگه و كه‌سانى تر‌ى به‌ده‌ر له شانۆ ده‌ده‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێ ده‌چێت ئێسته زیاتر بۆ خه‌مڕه‌وێنى خۆیان له جۆرى ئه‌و وشه‌یه‌یه كه تۆ ده‌ڵێیت: گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژێرن. له كوردستان هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه بوونى شانۆیه‌كى وه‌ك ئه‌و شانۆیانه‌ى ئێمه پێشكه‌شى بێنه‌رى ده‌كه‌ین، كه‌متر نرخ یا كه‌متر حه‌ز و خولیاى مرۆڤه‌كان بووه، هه‌روا بووه و هه‌رواش ده‌ڕوات. من واى بۆ ده‌چم، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناشاره‌زان له شانۆدا هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه زۆرینه‌ى بینه‌ریان هه‌یه، ئێسته لاى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ته‌نیا ئه‌وانه ڕه‌واجیان زیاتره، نه‌ك شانۆكانى شسكپیر و شانۆى ئه‌كادیمى، چونكه پێیان وایه له ده‌ره‌وه‌ى شانۆ خه‌م هه‌یه بێن بۆ بینینى شانۆكه‌ش خه‌م وه‌ربگرن، ئه‌وان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نییه. شانۆ به‌رده‌وام له بووندایه، به‌رده‌وام به‌رهه‌مى هه‌یه بگره له‌م ساڵانه‌ى كه ئه‌م ته‌نگژه‌یه به‌رۆكى كوردستانى گرت، شانۆ به‌رده‌وام بوونى هه‌بوو، زیاتریش شانۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرا، به‌ڵام به ده‌ست و بازووى چه‌ند كه‌سانێكى دڵسۆز به‌رده‌وامبوون هه‌بووه.
ڕه‌خنه‌ى تۆ وه‌ك شانۆكارێك چییه له‌وانه‌ى به‌ناو شانۆوه، شانۆى كوردی ناشیرین ده‌كه‌ن؟
- ته‌نیا ده‌ڵێم تا كه‌ى شانۆى كوردى ده‌خه‌نه ناو ده‌ریایه‌كى بێ بنه‌وه، چونكه دۆزینه‌وه و ده‌ستلێدانى شانۆ هێنده ئاسان نییه، بۆیه با رێزى شانۆ بگرین.
بۆچی كچان دواى ته‌واوبوونیان له خوێندن و زۆرجاریش دواى شووكردنیان، واز له هونه‌ره‌كه‌یان دێنن؟
- دوو ساڵه بڕوانامه‌ى ده‌رچوونى شانۆم وه‌رگرتووه و به‌رده‌وامم. چه‌ند ساڵێكیشه چوومه‌ته ژیانێكى نوێوه و به‌رده‌وامم. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه شانازى به هاوسه‌ره‌كه‌م و ماڵه‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌وان پاڵپشتى من ده‌كه‌ن بۆ هونه‌ر. وه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ هه‌ندێ شانۆكار كه واز دێنن، ئه‌وه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه و داونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕه‌نگه تا ئێسته‌ش كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌بن ئه‌م هونه‌ره‌یان پێ قبووڵ نه‌كرێت، هه‌ندێك جاریش بۆ بوونى دۆخى ئه‌م ژیانه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه.
پێت وایه بۆ فێربوون له هونه‌رى شانۆ، كه‌سێك ببێته شانۆكار، به‌هره و توانا گرنگه، یان خوێندن له به‌شى شانۆ؟
- راسته به‌هره و توانا به‌شێكى گرنگى شانۆیه، به‌ڵام 10%ی به‌هره‌یه، ئه‌وه‌یتر ده‌مێنێته‌وه خوێندن و خۆرۆشنبیركردن له به‌شى شانۆدا، بۆیه گرنگترین نامه‌ى ده‌ستى شانۆكار بڕوانامه‌كه‌یه. چونكه فێرت ده‌كات شانۆ چییه.
حه‌ز ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كام هونه‌رمه‌ندى شانۆكار كارى شانۆیی بكه‌یت؟
- هه‌موو شانۆكاران لاى من كه‌سانێكى زۆر گرنگ و خۆشه‌ویستن، بۆیه شانازییان پێوه ده‌كه‌م. به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م كار له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار و شه‌ماڵى عه‌به‌ڕه‌ش بكه‌م. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه من زۆر حه‌ز ده‌كه‌م به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان كار بكه‌م: زارا سامییه.
ئه‌و ده‌قه شانۆیییه چییه كه حه‌زت كردووه له كوردستان نمایش بكرێت و تۆش به‌شدارى تێدا بكه‌یت؟
- هه‌موو ده‌قه‌كان لاى من جوانن، ئه‌وه‌ى زۆر جوان بێت به پله‌ى یه‌كه‌م (ماڵى داریا) كه نووسه‌ره‌كه‌ى چیخۆفه و نمایش كراوه، به‌ڵام ئاره‌زوو ده‌كه‌م من به‌شداربم تێیدا، ئه‌و ده‌قه‌م زۆر خۆش ده‌وێت.
ئاسۆكانى شانۆى كوردى به‌كوێ ده‌گه‌ن؟
- هیوادارم ئه‌و ئاسۆیه‌ى شانۆى ئێمه‌ى شانۆكار به‌ره‌و لووتكه بڕوات، به‌ڵام ئێسته له‌و بڕوایه‌م نغرۆ ببێت.
پرۆفایل
خاتوونه شانۆكار لینا عوسمان ته‌مه‌نى 30 ساڵه و په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى سلێمانى- به‌شى شانۆى ته‌واو كردووه. له دواى په‌یمانگه له دهۆك كۆلێژى هونه‌ر- زمانى شانۆ-به‌شى نواندنى ته‌واو كردووه. له ساڵى 2014-2015 كارنامه‌ى ده‌رچوونى وه‌رگرتووه. له شارى دهۆكیش چه‌ند ئه‌زموونێكى هه‌بووه. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی هونه‌ری.
وشه/ هه‌ورین نه‌جات