له نوێترین توێژینه‌وه‌دا هاتووه، ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی ماده كحوولییه‌كان له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌تی و مرۆڤ ئالووده ده‌كات، په‌نیریش هه‌مان كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات.
زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه په‌نیر له ماده‌یه‌كی كیمیایی پێك هاتووه، كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات، هه‌مان ئه‌و كاریگه‌رییه‌یه كه ماده كحوولییه‌كان دروستی ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌نێته ئاستی ئالووده‌بوون، ئالووده‌بوونیش واته خووگرتن به جۆره خۆراكێك، پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی زۆربه‌ی خۆراكه‌كان به‌م شته‌ی خووت پێوه گرتووه.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، زانایان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 120 قوتابی ئه‌نجامدا، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نیریان خواردووه، زۆر به زوویی ئالووده‌ی ده‌بن، چونكه په‌نیر له ماده‌ی "كازین" پێك هاتووه.
كازین له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی شیردا هه‌یه، هه‌ندێك جار كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات، چونكه مێشك به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پێشوازی له پێكهاته‌كانی ئالوودهكهر ده‌كات وه‌ك: ئه‌فیۆن و كازین.
چه‌ند ساڵه زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر په‌نیر پێش خه‌وتن بخۆیت، ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه مۆته‌كه بێته خه‌ونت، به‌ڵام له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سه‌لماندیان، خواردنی په‌نیر پێش نوستن ڕێخۆشكه‌ره بۆ بینینی خه‌وی خۆش و ئارامبوونی مێشك.