وێنه‌كێشێكی ژاپۆنی به كێشانی وێنه له‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌ی خه‌ڵك و تێكه‌ڵكردنیان به سروشت خۆی به دنیا ناساندووه، بۆ هه‌ر كارێكی چه‌ندان كه‌سی تۆقاندووه.
"لیو بۆلین" وێنه‌كێشی ژاپۆنی ناسراو به "پیاوی شاراوه"، له ساڵی 2005 بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كانی له‌سه‌ر شێوه‌ی دیواری ستۆدیۆكه‌ی كاری لێ ده‌كرد، جه‌سته‌ی یه‌كێك له هاوڕێكانی ڕه‌نگ كرد، ئه‌م كاره‌شی زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وت، تا وای لێ هات چه‌ند جارێكی تر له ستۆدیۆكه‌دا هاوڕێكانی تێكه‌ڵ به ڕه‌نگه‌كان ده‌كرد.
دواتر به‌ناوبانگ بوو، له‌ناو خه‌ڵكدا به پیاوه شاراوه‌كه بانگ ده‌كرا، كاره‌كانی درێژه‌یان پێ درا و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن چوون، ئه‌مه‌ش وای لێ كرد به‌شداری له چه‌ندان فێستیڤاڵی هونه‌ری و وێنه‌كێشانی دنیا بكات.
له‌م دواییانه‌دا له چه‌ند پێشانگه‌یه‌كی له‌نده‌ن، پاریس و نیویۆركدا به‌شداری كردووه، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا به كاره هونه‌رییه نوێ و جیاوازه‌كانی، به‌شداری له پێشانگه‌یه‌كی له‌نده‌ن كردووه.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه، "جاگرۆب میهتا" به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕێكخه‌ری گشتیی ئه‌و پێشانگه‌یه‌ی له‌نده‌ن ده‌ڵێ: "به‌ڕاستی كاره‌كانی لیۆ بۆلین ناوازه و تایبه‌تن، بینه‌رێكی زۆریشی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه".