له‌كاتێكدا په‌رله‌مانى كوردستان كارا كرایه‌وه، پرسی مووچه یه‌كێك بوو له رێككه‌وتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستكاریكردنى مووچه ده‌ستى پێ كردووه و چاوه‌ڕوانى پڕۆژه‌ى حكوومه‌تن بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ركردنى.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ى ئه‌یلوول، په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر پرسی مووچه كۆ ده‌بێته‌وه و سبه‌ى سێشه‌م له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمیش كۆ ده‌بنه‌وه.
ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه په‌رله‌مان كارا كرایه‌وه و ده‌ركردنى بڕیار له‌سه‌ر ریفراندۆم، كاری دووه‌می پرسی مووچه ده‌بێت. گوتى "دوێنێ یه‌كشه‌م سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان بانگهێشتى لیژنه‌كانى دارایی، یاسایی، ده‌ستپاكی و سامانه سروشتییه‌كان كراوه بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش و ئاماده‌كاری دانیشتنێكى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌كردنى راپۆرتی لیژنه‌ى دارایی".
ئومێد ئاشكرای كرد ره‌نگه سبه‌ى سێشه‌م 19ى ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانیش له‌سه‌ر پرسی مووچه و باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییانى كوردستان كۆ ببینه‌وه تا به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بگه‌ن به بڕیارێك، ئه‌مه‌ش دوای ئاشنابوونى په‌رله‌مانى كوردستان به پلانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر پرسی مووچه.
ئومێد گوتى "به دڵنیایییه‌وه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووی په‌رله‌مان له نزیكترین كاتدا له‌سه‌ر مووچه ده‌بێت".
دواى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر ریفراندۆم، فراكسیۆنه‌كان كۆده‌نگ بوون كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی مووچه و گوزه‌رانى هاووڵاتییان ده‌بێت، به‌ڵام دڵنیا نین له‌وه‌ى ده‌توانن پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه هه‌ڵگرن یان نا، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ى سێشه‌م 19ى ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كۆ ببنه‌وه تا بزانن پڕۆژه‌ى حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی مووچه چییه.
رێواس فایه‌ق ئه‌ندامی په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى سه‌وز له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ده‌ستكاریكردنى مووچه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راوێژداین بۆ گه‌یشتن به سیغه‌یه‌ك كه حكوومه‌ت بتوانێت پابه‌ندی و شایسته‌ی دارایی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات و تواناى جێبه‌جێكردنى هه‌بێت.
رێواس باوه‌ڕی وایه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جارێكى تر ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێسته پاشه‌كه‌وتى خراوه‌ته سه‌ر، گوتى "له راوێژداین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه سیغه‌یه‌ك حكوومه‌ت بتوانێت جێبه‌جێ بكات دوور له موزایه‌ده و چه‌واشه‌كاری. له دوێنێ 17ى ئه‌یلوول كۆبوونه‌وه راوێژكارییه‌كان ده‌ستى پێ كردووه، چونكه دانیشتنى په‌رله‌مان بێ هیچ به‌رچاوڕوونییه‌ك سوودی نابێت".
لاى خۆیه‌وه شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتووی ئیسلامى و سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، یه‌كه‌م كاری په‌رله‌مان دواى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان قسه‌كردنه له‌سه‌ر پرسی مووچه, له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ست پێ ده‌كات.
شێركۆ ده‌ڵێ ئه‌و بڕیاره‌ی پێشتر له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتى مووچه دراوه نایاسایییه و ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه، گوتى "به‌دیله‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه سیسته‌مێكى هاوسه‌نگ بێت، ئه‌گه‌رچی داهاتی حكوومه‌ت زۆر زیادی كردووه به به‌راورد به پێش بڕیاری پاشه‌كه‌وت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ده‌بێت گفتوگۆ بكه‌ین. ئێمه مه‌به‌ستمانه بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌كه بدرێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانین حكوومه‌ت به نیازی چییه".
جێی بیرخستنه‌وه‌یه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مانگی شوباتى ساڵى 2016 به فه‌رمى بڕیاری بڕینى به‌شێك له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌ناوى پاشه‌كه‌وته‌وه ده‌ركرد به پاساوى ئه‌وه‌ی به‌هۆی دابه‌زینى نرخی نه‌وت و بڕینى بودجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق، ناتوانێت شایسته دارایییه‌كانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.