زه‌نجه‌فیل ڕووه‌كێكه له كه‌شوهه‌وای گه‌رمدا گه‌شه ده‌كات و وه‌ك چاره‌سه‌ری به‌كار دێت بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ بابه‌تی جوانكاری به‌كار دێت، زه‌نجه‌فیل ئازاری سوڕی مانگانه كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ده‌دات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌موو سوودانه‌ش پێویسته ئاگادار بین، چونكه ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌ویی له خواردنی بكه‌یت، ئه‌م زیانانه‌ی ده‌بێت:
ده‌بێته هۆی زیادبووی لێدانی دڵ، نابێت زه‌نجه‌فیل له‌گه‌ڵ ڕووه‌كه‌كانی تری وه‌ك گوڵه به‌یبوون و شمڵی بخۆیت، چونكه بۆی هه‌یه جه‌سته لاواز بكات و تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی بكات.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده یان زراو یان شه‌كره‌یان هه‌یه زه‌نجه‌فیل بخۆن یان ئاوه‌كه‌ی بیخۆنه‌وه، چونكه ئاستی شه‌كری ناو خوێن داده‌به‌زێنێت، ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت كه نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه.
زیاده‌ڕه‌ویكردن له خواردنی زه‌نجه‌فیل بۆ ژنی دووگیان زیان به منداڵه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك جاریش هاوكاره بۆ خوێنبه‌ربوون بۆ ژنانی دووگیان، هه‌روه‌ها زۆر خواردنی زه‌نجه‌فیل زیانی بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن هه‌یه و ده‌بێته هۆی سووتاندنه‌وه‌ی.
خواردنی زه‌نجه‌فیل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه، پێویسته له ژێر چاودێریدا بێت، چونكه زۆرجار به‌رێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كره‌كه داده‌به‌زێنێت و زیان به كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، پسپۆڕانی پزیشكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده زه‌نجه‌فیل خواردنێكی ته‌ندروست و زۆر به‌سووده، به‌ڵام ده‌بێت خۆمان له زیاده‌ڕه‌ویكردن له خواردنی به‌دوور بگرین.