ئەندامێكی پێشووی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم ئاشكرای دەكات، پێدەچێت ئەم جارە ئەو لیژنەیەی دەچێتە بەغدا لیژنەیەكی پسپۆڕ بێت و هەمان لیژنەی پێشوو ناچێت.
ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، ماجید عوسمان ئەندامی شاندی دانوستانكاری كورد بۆ پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ بەغدا بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پێدەچێت ئەم جارە كورد لیژنەیەكی پسپۆڕ بنێرێت بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆ.
ئەندامەكەی پێشووی شاندی كوردی بۆ پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ بەغدا دەڵێت، دیاریكراو نییە كەی شاندەكەی كورد دەچنە بەغدا و پرسی گفتوگۆكان چییە، بۆیە ڕەنگە لەچەند ڕۆژی داهاتوو شاندەكە دیاری بكرێت و كاتی سەردانیان دیاری بكرێت.
لە 14ـی ئاب شاندێكی كوردی لەسەرجەم نەتەوە و حزبەكان سەردانی بەغدای كرد و زیاتر لە 20 كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا ئەنجامدا، تیایدا بە بەرپرسانی بەغدایان ڕاگەیاند كە ئێمە ڕیفراندۆم دەكەین و دەمانەوێت لە عێراق جیاببینەوە.
چوونی ئەو شاندەی ئەمجارەی كورد دوای ئەو وتانەی سەركردە عەرەبەكان دێت كە دژی كوردستان دەیدەن و شاندی كوردی و بەرپرسانی كوردستانیش دروشمی دوو دراوسێی باش بین بەرز كردووەتەوە.