بەرشەلۆنە یاریزانێكی تری لێڤەرپوولی دەوێ

:: PM:12:22:18/09/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاواتەخوازە لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا بتوانێ گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی تری یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا هەوڵێكی زۆری دابوو بۆ رازیكردنی بەرپرسانی یانەی لێڤەرپوول بەمەبەستی فرۆشتنی فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی، بەڵام یانە ئینگلیزییەكە داوای یانەكەی كەتەلۆنیای رەت كردبووەوە.

رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە پلانی داڕشتووە لە ماوەی كورتی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ سادیۆ مانی ئەستێرەی سەنیگالی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی بكات.

مانی بەهۆی ئەو ئاستەی لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ یانەی لێڤەرپوول پێشكەشی كردووە، سەرنجی بەشێكی زۆری یانە گەورەكانی ئەوروپای بۆ خۆی راكێشاوە لەوانەش یانەكانی لێڤەرپوول و ریال مەدرید و یۆڤانتۆس.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە یورگن كلۆپی راهێنەری یانەی لێڤەرپوول بەهەمانشێوە بەهیچ شێوەیەك نایەوێ دەستبەرداری مانی بێت و هەروەها نایەوێ هەمان سیناریۆی كۆتینیو لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دووبارە بكاتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م