پێناسه‌ی جوانی به پێی ناوچه و شوێنه‌كان ده‌گۆڕێت، هه‌ندێكیان شتی سه‌یروسه‌مه‌ره به جوان داده‌نێن كه لای وڵاتانی تر جێی سه‌رسووڕمان و ترسه.
ئه‌مانه هه‌ندێك له‌و نه‌ریته باوانه‌ن كه له چه‌ند وڵاتێكدا پێڕه‌و ده‌كرێن بۆ جوانكاری:
- نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌كردنی چاو.
له باشووری كۆریا، ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه به شێوه‌یه‌كی زۆر باوه، لای ئه‌وان چاوی گه‌وره یه‌كێكه له پێناسه‌كانی جوانی.
- نه‌شته‌رگه‌ری كشانی قاچ.
ئه‌مه‌ش له ژاپۆن به ڕێژه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ درێژكردنی باڵا.
- چاندنی ئێكسسوارات له ناو چاو.
یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی دنیا، له هۆڵه‌ندا ئه‌نجام ده‌درێت.
- كاڵكردنه‌وه‌ی ڕه‌نگی پێست.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له هیندستان، ئه‌فریقا، ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی دان سپیكردنه‌وه له‌و وڵاتانه به پێوه‌ری جوانی داده‌نرێت و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
- زۆركردن بۆ نانخواردن.
له ڕۆژئاوای ئه‌فریقا، پارچه‌یه‌ك ئاسن به پله‌ی 16 گه‌رم ده‌كه‌ن، ده‌یده‌ن له ده‌ستی ئه‌و منداڵانه‌ی نان ناخۆن به‌وه ده‌یانترسێنن، دواتر شوێنه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه دیار ده‌مێنێت.
- دانی تیژ.
له ژاپۆن زۆربه‌ی كچه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ددانه‌كانیان ده‌كه‌ن، تیژی ده‌كه‌ن تاكو گه‌نج و به‌هێز ده‌ركه‌ون.
- نه‌خشاندنی دانه‌كان.
له ئه‌نده‌نووسیا هه‌موو دانه‌كانیان تیژ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ناو ده‌نێن دانانی ته‌رازوو له‌نێوان گیان و جه‌سته.
- ڕێكخستنی لووت.
له وڵاتی ئێران شاره‌زاییه‌كی زۆر هه‌یه له بچووككردنه‌وه و ڕێكخستنی لووت، له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ زۆری نرخه‌كه‌ی، هه‌موو كچانی وڵاتانی‌تر ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌وێ بۆ ئه‌م جوانكارییه.
- ئه‌ڵقه‌ی مل.
له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا، ژنان چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی ئه‌ستوور و درێژ له ملیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن پله‌یه‌كی به‌رزیان هه‌یه و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ركه‌ون.