خوێ یه‌كێكه له ماده خۆراكییه پێویسته‌كان كه بۆ جه‌سته گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، به‌ڵام زیاد خواردنی ده‌بێته هۆی زیان و كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی.
جگه له‌وه‌ی زۆر خواردنی خوێ ده‌بێته هۆی په‌ستانی به‌رزی خوێن له مرۆڤدا، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دڵ به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك لێ بدات، كاتێك مرۆڤ خوێئاو یان خوێ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر نه‌خوات، ئه‌وا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی، پسپۆڕان به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه چاره‌سه‌رێك په‌یدا بكه‌ن یارمه‌تی نه‌خۆشانی دڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زیان بۆ خوێ كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له خوێدا سۆدیۆم هه‌یه كه به‌شێكی گرینگه بۆ ته‌ندروستی هه‌موو جه‌سته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاد له پێویست خوێ بخورێت، واته زیاتر له 2,300 میلیگرام كه ده‌كاته كه‌وچكێكی چا، ده‌بێته هۆی دروستبوونی په‌ستانی به‌رزی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، ڕه‌نگه پابه‌ندبوون به‌م رێژه‌یه‌وه كه‌مێك دژوار بێت، به‌ڵام كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه سوێره‌كان ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی زۆری خوێ.
بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ئه‌و ڕێژه خوێیه بكه كه ده‌یخۆی و تووشی نه‌خۆشیی دڵت نه‌كات، پێویسته ئاگاداری سه‌رچاوه شاراوه‌كانی سۆدیۆم بی وه‌ك لۆبیا و گۆشت و پاقله‌مه‌نییه‌كان كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به سۆدیۆم و كه‌متر خوێ بخۆی، له ژه‌مه خواردنه‌كاندا زیاتر ئاوی لیمۆ و سركه‌ی سێ‌و به‌كار بهێنه له جیاتی خوێ یان كه‌مێك خوێ به‌كار بێنه له‌گه‌ڵیاندا، له خواردنه ئاماده و خێراكان دوور بكه‌وه‌ره‌وه كه خوێیه‌كی زۆریان تێدایه، هه‌ر خواردنێكی كیسه كاتێك ده‌یكڕیت سه‌یری ڕێژه‌ی خوێكه‌ی بكه بزانه چه‌نده.