نادال ریزبەندی یەكەمی تێنسی جیهانی گرتەوە
یەكەتیی تێنسی ناودەوڵەتی ریزبەندی 10 یاریزانانی یەكەمی تێنسی لەسەر ئاستی جیهان بڵاو كردەوە و تێیدا رافایێل نادالی ئیسپانی هەر لە ریزبەندی یەكەم مایەوە.
ئەو ریزبەندییەی كە یەكەتییەكە ئەمڕۆ دووشەم بڵاوی كردەوە، جیاوازییەكی ئەوتۆی لە ریزبەندییەكەی پێشووتردا نەبوو.
یەكەتیی تێنسی ناودەوڵەتی ریزبەندی یەكەمی باشترین یاریزانی تێنسی جیهانی بەخشییەوە بە رافایێل نادال، لە ریزی دووەمیش رۆجەر فیدرەری سویسڕی هات و لە ریزی سێیەمیش ئاندی مۆرای ئینگلیزی مایەوە.
ریزبەندییەكانی تری یەكەتیی تێنسی ناودەوڵەتی بەمشێوەیە بوون: 4- ئەلیكسەندەر زڤیریفی ئەڵمانی، 5- مارین شیلیچی كڕواتی، 6- نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی، 7- دۆمینیك تیمی نەمساوی، 8- ستانیسلاس ڤاڤرینكا، 9- گریگۆر دیمیترۆف و 10- پابلۆ كارینیۆی ئیسپانی.
وشە -
ئامانج ئهكرهم