نوێترین به‌رهه‌می پانتۆڵی كابۆی ژنان، ''كابۆی دووهێنده"یه، كه به ماوه‌یه‌كی كورت كڕیارێكی زۆری بۆ خۆی په‌یدا كردووه.
زۆرێك له ژنان ئاره‌زوویان له له‌پێكردنی پانتۆڵی كابۆ هه‌یه، هه‌میشه هه‌وڵی كڕینی پانتۆڵی تازه‌تر ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر وه‌رزێكدا، كۆمپانیا و برانده‌كانی جلوبه‌رگ، دیزاینی تازه‌ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن، بۆ ئه‌مساڵیش نوێترین دیزاینی پانتۆڵی كابۆ بریتییه له پانتۆڵێكی شێوه قات قات، ناوی نراوه "كابۆی دووهێنده".
ئه‌م پانتۆڵه جیاوازه، له دوو كه‌مه‌ر، دوو زنجیر، حه‌وت گیرفان و چه‌ند پارچه قوماشێك وه‌ك ڕازاندنه‌وه پێك هاتووه، ڕه‌نگی پانتۆڵی كابۆكه نیلییه و له دواوه‌ی وه‌ك نه‌خش به كابۆیه‌كی شینی كاڵ دیزاین كراوه.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م پانتۆڵه كابۆیه ده‌ڵێت: "به شێوه‌یه‌كی ئاسووده دروست كراوه، هیچ هه‌ست به‌وه ناكه‌م كابۆیه‌كی قورسم له‌به‌ر بێت، كاتێك خۆم ده‌بینم هه‌ست ده‌كه‌م دوو پانتۆڵم له‌به‌ر كردووه، به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نیا یه‌ك پانتۆڵی كابۆی دووهێنده‌یه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌م پانتۆڵه ده‌گاته 670 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كڕیارێكی زۆری به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ئۆنلاین هه‌یه، جێی باوه‌ڕه بۆ ئه‌م زستانه ببێته به‌ناوبانگترین مۆدێلی ساڵ.