دیان فینشتاین سیناتۆری دیموكراتییه‌كان ڕای گه‌یاند، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی تره‌مپ له دانیشتنێكی كراوه‌دا هه‌موو گه‌واهییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2016 ئاشكرا ده‌كات.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"، ئه‌و سیناتۆره‌ی دیموكراتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، له‌م پایزه‌دا له به‌رده‌م كۆنگرێس، له دانیشتنێكی كراوه‌دا، كوڕه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ گه‌واهییه‌كانی ده‌دات و به دنیای ئاشكرا ده‌كات ئایا ڕووسیا ده‌ستی له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بووه یان نا.
سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو، له دانیشتنێكی لێپێچینه‌وه‌ی داخراودا له كۆنگرێس، ماوه‌ی پێنج سه‌عات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی تره‌مپدا كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه بدركێنێ كه تۆمه‌تباره له‌سه‌ری، گواته ڕووسیا ده‌ستی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه و ئه‌میش یه‌كێك بووه له هاوكاره‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی زاواكه‌شی له‌سه‌ر هه‌مان هۆكار لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا، لیژنه‌ی دادوه‌ری له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ "دۆناڵدی بچووك" كوڕی گه‌وره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد و له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه پرسیاریان لێ كرد كه گوایه له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ڕێیان داوه ڕووسیا ده‌ستوه‌ردان بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌رچووه، ئه‌م لێپێچینه‌وه‌یه‌ش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و پرسیارانه بوو كه ماوه‌ی چه‌ندان مانگه لیژنه‌كه كۆی ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویستی به پێنج سه‌عات گفتوگۆ بوو تا وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی دایه‌وه و پێی گوتم: دڵنیام ئه‌م گفتوگۆیه‌مان سوودی زۆری بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانتان ده‌بێت.
پێشتر لیژنه‌كه ڕایان گه‌یاند، كوڕه 39 ساڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه گه‌واهییه‌كانی خۆی هه‌مووی له به‌رده‌م لێكۆڵه‌راندا باس بكات، به‌ڵام له دانیشتنێكی داخراو بێت، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی ده‌ربڕیبوو ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگانه بخاته به‌رده‌م لیژنه كه داوایان لێ كردووه و ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، هیچ زانیارییه‌كیان تێدا نییه تا لێی بترسێ یان گومانی تێدا هه‌بێ.
جارید كۆشنه‌ر ڕاوێژكاری كۆشكی سپی و زاوای دۆناڵد تره‌مپ، له مانگی ته‌مووز لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له‌گه‌ڵدا كراوه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان ده‌ست نه‌كه‌وتبوو.