له‌چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی سه‌رخستنی ریفراندۆم به‌ده‌نگی به‌ڵێ، له‌كتێبخانه‌ی گشتیی شارۆكه‌ی كه‌لار، پێشانگه‌یه‌ك بۆ 13 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ 18ی ئه‌یلوول، به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای گه‌رمیانی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، به هاوكاری رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كارییان بۆ 13 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ده‌ستڕه‌نگینی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرده‌وه.
"رێبوار مسته‌فا" به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای گه‌رمیانی یه‌كێتیی لاوان له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا به وشه‌ی گوت: "ئه‌م چالاكییانه‌مان له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌پیرۆزه‌كانی تایبه‌ت به پرس ریفراندۆمی كوردستانه، به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك بۆئه‌و مه‌به‌سته‌تواناكانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كوردستان به‌ده‌نگی به‌ڵێ و به پاڵپشتی سه‌رۆك بارزانی هه‌نگاو بنێن بۆسه‌ربه‌خۆی كوردستان."
هه‌روه‌ها "ئاره‌زوو حه‌سه‌ن" یه‌كێك له به‌شداربووانی پێشانگه‌كه سوپاسی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لاری كرد، چونكه هۆڵێكی شیاویان بۆ نمایشكردنی وێنه‌كان بۆ ته‌رخان كردبوون كه‌ته‌واوی وێنه‌كان گوزارشتیان له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردبوو.
وابڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت،بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چالاكییه‌كانی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم به‌رده‌وامه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی