به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ناو خه‌ڵكی چالاكی وڵاتانه‌وه پشتیوانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دێت و شه‌پۆلێكیش ده‌ستی پێ كردووه كه داوای ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی كوردستان ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌وانه، پزیشكێكی عه‌ره‌بی ئوردنییه كه به هاوڕه‌گه‌زه‌كانی ده‌ڵێ، ده‌بێ دان به‌م قه‌واره‌یه‌دا بنێین.
د. بیلال ئهلقرعان گه‌نجێكی چالاكی ئوردنییه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، له ڤیدیۆیه‌كی نوێ‌دا ده‌ڵێ، وه‌ك یه‌كه‌م عه‌ره‌بی ئوردن، شانازی ده‌كه‌م داوای ڕه‌گه‌زنامه‌ی كوردستان بكه‌م پێش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه دروست بێت و به ڕۆح و گیانه‌وه له‌گه‌ڵیم و داوا ده‌كه‌م وه‌ك كوردێك هه‌ژمار بكرێم، شكۆمه‌ند ده‌بم دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌م زووانه ڕاگه‌یانرا، پاسپۆرتی كوردستان هه‌ڵبگرم.
ئه‌م چالاكه ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی بانگه‌شه بۆ كوردستان ده‌كات، چه‌ندان جار ڕیپۆرتی لاپه‌ڕه‌كانی كراوه و هه‌وڵی هاككردنیان دراوه و هه‌ندێكیشی داخراون، بۆیه ڕوو له عه‌ره‌ب ده‌كات و ده‌ڵێ، كوردستان له‌سه‌ر حه‌قه و ئێمه‌ی عه‌ره‌ب چه‌ند ساڵه هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین.
داوا له ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب ده‌كات، چاوڕۆشنی بده‌نه خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد چه‌ند ساڵه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه و له‌سه‌ر خاكی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كراون و ماڵیان وێران بووه.