كه‌مێك به‌ر له ئێسته، له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركووك، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێ و له ئاكامدا مامۆستایه‌كی زانكۆ ده‌بێته قوربانی و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌فسه‌ر فاروق نامیق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌ڕه‌كی واست له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له گه‌ڕه‌كی واستی (باشووری شاری كه‌ركووك)، ئۆتۆمبێلی مامۆستایه‌كی زانكۆی شاره‌كه كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌یه، ده‌ته‌قێته‌وه و مامۆستاكه ده‌بێته قوربانی.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، قوربانییه‌كه مامۆستای زانكۆ بووه له كۆلێژی ئاداب، ئۆمبێله‌كه‌ی له گه‌راجی كۆلێژه‌كه داناوه، كاتێك ده‌رگه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه و بریندار ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌ڕه‌كی واست، ئێسته تیمه‌كانیان خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ن و جارێ ورده‌كاریی ته‌قینه‌وه‌كه نازانرێ كه ئایا بۆمبی چێنراو بووه یان كرده‌وه‌ی خۆكوژی بووه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش، چه‌ند هه‌وڵێكی ته‌قینه‌وه له‌و شاره دراوه، به‌ڵام تیمه‌كانی ته‌ناهی ڕێگرییان لێ كردووه و نه‌یانهێشتووه ئه‌نجام بدرێ و پێشبینی ده‌كرێ بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی شاره‌كه بێت تا پێش ڕیفراندۆم ترس بخه‌نه سه‌ر دڵی خه‌ڵكی شاركه‌وه.
وشه/ ئارام شێركۆ