ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو (22ی ئه‌یلوول) دوا هه‌فته‌ی پێش واده‌ی ڕیفراندۆمه كه بڕیاره له ڕۆژی دووشه‌م (25ی ئه‌یلوول) ئه‌نجام بدرێ، مامۆستایانی ئاینیش بڕیاریان داوه گوتاری هه‌ینی ته‌رخان بكه‌ن بۆ پرۆسه‌كه و هه‌موویان ده‌ڵێن: بڕیاری بوێرانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی؛ ئه‌ركی هه‌مووانه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یانراوه‌ی یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان بۆ مامۆستایانی ناردووه كه پێویسته پابه‌ندی بن، گوتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته مسوڵمان، پاش ڕاوێژكردن، عه‌زیمه‌تی به‌هێز بێت و پشت به‌خوا ببه‌ستێت و كاری گه‌وره ئه‌نجام بدات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه مامۆستایان پێویسته تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی، به‌درێژایی مێژوو؛ دوژمنان په‌رته‌وازه بوون، به‌ڵام بۆ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یه‌كیان گرتووه، بۆیه پێویسته هه‌موومان یه‌كده‌ست و یه‌كهه‌ڵوێست بین به‌رامبه‌ر به ناحه‌زان بۆ سه‌رخستنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.
له به‌شێكی ئه‌و ڕێنوێنییه‌دا هاتووه: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان؛ زامنی پاراستنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانه. كاری ئێمه؛ كارێكی گه‌وره و پیرۆزه و پێویستی به خۆڕاگری و دان به‌خۆداگرتن هه‌یه به‌رامبه‌ر به نه‌فامی و نه‌زانی نه‌یارانمان.
حه‌وتی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تاك و كۆمه‌ڵ به‌جۆری جیاواز خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن.