فاسۆلیای سپی به یه‌كێك له تاكه‌كانی خێزانی پاقله‌مه‌نییه‌كان داده‌نرێت، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی له توخمی سه‌ره‌كی پێك ھاتووه و ئه‌ویش بریتییه له پرۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان.
فاسۆلیا به پله‌ی یه‌كه‌م توانای ھه‌یه ھاوسه‌نگی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌وری جه‌سته ڕابگرێت، له بڕێكی زۆریش له ڕیشاڵه‌كان پێك ھاتووه كه ته‌ندروستی گه‌ده به باشی ده‌هێڵێته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش پرۆتینی تێدایه وا ده‌كات خۆراك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناو گه‌ده بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش به سووده بۆ كرداری ھه‌رس.
فاسۆلیا به‌وه ناسراوه كه كرداری ھه‌رس ڕێك ده‌خات، له قه‌بزی و ھه‌وكردنی قۆڵۆن ده‌تانپارێزێت، ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵیش كه‌م ده‌كاته‌وه، پارێزگاری له ھاوسه‌نگی شه‌كری خوێن ده‌كات، به‌ھۆی بوونی ڤیتامین K فه‌رمانه‌كانی مێشك به‌ره‌و باشی ده‌بات، هه‌روه‌ها فاسۆلیای سپی ماده‌ی خۆراكی زۆری تێدایه كه جه‌سته به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه.
له‌باره‌ی ژنانی سكپڕیش، ئه‌م ڕووه‌كه به خۆراكێكی ناوازه داده‌نرێت، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی له ترشی فۆلیك پێك ھاتووه، ڕێگری له شێواوی ئه‌ندامه‌كانی كۆرپه‌ڵه ده‌كات، ھه‌روه‌ھا به‌رگری جه‌سته‌ی ژنان به‌ھێز ده‌كات و له نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رمابوون و ھه‌ستیاری پێست ده‌یانپارێزێت.