نوێترین ڤێرژنی وه‌تسئاپ ئه‌پڵیكه‌یشنی چات و ته‌له‌فۆن، بریتییه له زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتی سڕینه‌وه‌ی نامه بۆ هه‌ردوو لایه‌ن.
"وه‌تسئاپ" به‌رنامه‌ی چات، ته‌له‌فۆن و ڤیدیۆ، نوێترین ڤێرژنی خۆی له ڕێی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمییان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن ئه‌و نامه‌یه‌ی ده‌یانه‌وێت بیسڕنه‌وه له هه‌ردوولا بسڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ند نوێكارییه‌ك له دیزاینی چاته‌كه و چاككردنی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی سیسته‌مه‌كه له‌م ڤێرژنه نوێیه‌دا به‌رده‌ست ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێیه‌ی سڕینه‌وه‌ی نامه كه به "delete for everyone" ناسراوه، له به‌رنامه‌كانی ڤایبه‌ر، ویچات و تێلیگرامدا پێشتر به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی وه‌تسئاپیشه‌وه داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ر كرا.
ئه‌م ڤێرژنه نوێیه، بڕیاره له ماوه‌ی مانگێكی تردا بێته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئه‌پڵ، تا بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر نامه‌یه‌كی به هه‌ڵه ناردبوویان یان زوو لێی په‌شیمان بوونه‌وه، پێش بینینی به‌رامبه‌ره‌كایان بیسڕنه‌وه و تووشی كێشه نه‌بن.
"whatsapp" به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به مۆبایل و تابلێته‌كانه، بۆ چات و ته‌له‌فۆن و ڤیدیۆچات به‌كار دێت، له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه توانیویه‌تی بچێته ڕیزی یه‌كه‌می به‌رنامه به‌كارهاتووه‌كانی ناو سۆشیاڵ میدیاوه، به‌رده‌وام به‌كارهێنه‌رانیشی زیاد ده‌كات.