سێوی سه‌وز وه‌ك هه‌ر میوه‌یه‌كی تر ژماره‌یه‌ك سوودی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، بۆیه هه‌میشه پزیشكان رێنوێنییان هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سێ‌و بخۆین.
سێوی سه‌وز جه‌سته له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیی ڕۆماتیزم و گورچیله و جگه‌ر دوور ده‌كات، ھه‌روه‌ھا كاریگه‌ری ھه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته و گیرانی ئاره‌زووی خواردن و سپیكردنه‌وه‌ی ڕووخسار.
خواردنی یه‌ك دانه سێ‌و یارمه‌تی ئاسانكردنی كرداری ھه‌رس ده‌دات، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی له ماده ڕیشاڵییه‌كان پێك ھاتووه، جووڵه‌ی ڕیخۆڵه ئاسان ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاككردنی ئه‌نزیمه‌كان ھه‌یه.
خواردنی یه‌ك سێ‌و وا ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڕیشاڵه‌كان له خۆی گرتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕیشاڵانه‌ی كه له‌ناو سێوی سه‌وز ھه‌یه، ناھێڵێت چه‌وری زیانبه‌خش له‌ناو جه‌سته كۆ ببێته‌وه، به‌تایبه‌تیش كۆلیسترۆل له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه.
خواردنی سێ‌و به به‌رده‌وامی مرۆڤ له ھه‌موو كێشه‌كانی ته‌ندروستی جگه‌ر به‌دوور ده‌خاته‌وه، سێوی سه‌وز وزه به جه‌سته ده‌دات، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی له ڕێژه‌یه‌كی باشی كاربۆھیدرات پێك ھاتووه، به‌تایبه‌تی زۆر به سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاھێنانی وه‌رزشی ده‌كه‌ن، سێوی سه‌وز توانای له ناوبردنی ماده ژه‌ھراوییه‌كانی ھه‌یه له‌ناو جه‌سته‌دا، به‌ھۆی بوونی پێكھاته‌ی فلافینۆید.
سێوی سه‌وز به‌رگری جه‌سته‌یی به‌رامبه‌ر به كۆبوونه‌وه‌ی میكرۆبه‌كان زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش ناھێڵێت جه‌سته تووشی ھه‌وكردن ببێت، جه‌سته له نه‌خۆشی شه‌كره و دڵ ده‌پارێزێت، خانه‌كانی مێشك و ده‌مار ده‌پارێزێت، به‌مه‌ش ناھێڵێت مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه بێ، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ماده دژه‌ئۆكسانه‌كان كه له سێودایه.
به‌ھۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی كالسیۆم، ته‌ندروستی ئێسك ده‌پارێزێت، ته‌ندروستی ده‌م و ددانه‌كان ده‌پارێزێت و كرداری مولووله‌كانی خوێن چالاك ده‌كات، سێ‌و به باشترین میوه داده‌نرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی جه‌سته، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی كالۆرییه‌كی كه‌می تێدایه و زۆرترین ماده‌ی خۆراكیش ده‌دات به جه‌سته.