وەزیری بەرگریی بەریتانیا گەیشتە هەولێر
كەمێك لە مەوبەر مایكل فالۆن وەزیری بەرگریی بەریتانیا گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
ئەمڕۆ دووشەنم 18ی ئەیلوول، مایكل فالۆن وەزیری بەرگریی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەركردە و گەورە بەرپرسانی عێراق كۆبووەوە و كەمێك لەمەوبەریش گەیشتە هەولێر.
بڕیاریشە كەمێكی تر لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
بەریتانیا یەكێكە لە وڵاتە كاریگەرەكانی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، نزیكەی 500 ڕاهێنەری لە عێراق بۆ مەشقكردن بە هێزەكانی عێراق بوونی هەیە، هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە بەشدارن لە بۆردمانكردنی تیرۆریستان و چەك و كەلوپەلی سەربازیشی بۆ هێزە شەڕكەرەكانی دژ بە تیرۆریستانی داعش ناردووە و لە هاوكارییەكانی بۆ عێراق بەردەوامە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم