بەشی دووەم
لە ساڵی 1933، دایكی گرامشی مرد. لەم ساڵەدا گیرابوو. سەرەنجام ئەنتۆنیۆ گرامشی لە 27ی ئۆروێلی 1937 بەهۆی كوێرەوەری زیندان و سەختی نەخۆشیەكەی بە درێژایی تەمەنی، لە گرتووخانەدا مرد.
ئەو ساڵانەی، كە ئەنتۆنیۆ لە زیندان بوو سەرەڕای تاتیانا، كە لە هەموو دەرفەتێكدا سەردانی دەكرد، خوشكەكانی تریزینا و گرازیتا و هاوڕێ خۆشەویستەكەی پی یەرۆ سەرافای ئابووریزان پێویستییە زەروڕییەكانی ئەنتۆنیۆیان دابین دەكرد. سەرافا پێوەندی جیا جیای بە ئەنتۆنیۆوە هەبوو ئەو كتێب و گۆڤارانەی بۆ گرامشی دەبردن، كە داوای دەكردن.
گرامشی مێشكێكی زۆر سەیری هەبوو. لە ڕاستیدا بەبێ كەڵك وەرگرتن لە سەرافا و تاتیانا، ڕەنگە ئەمڕۆ زۆرینەی دەفتەرەكانی گرتووخانە لە بەردەستدا نەبووبان. چالاكییە هزریەكانی گرامشی لە گرتووخانەدا تەنیا چەند ساڵ دوای جەنگی جیهانی دووەم، كاتێك، كە یەكەم بەش لە دەفتەرەكانی (نزیكەی 500 نامە) بڵاوكرانەوە، بە ئاشكرا بوونە جێگەی سەرنج.
لەپاش دەستگیركردنی لە 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 1926دا، ئەنتۆنیۆ گرامشی نامەی بۆ زۆربەی ئەندامانی خێزانەكەی نارد" ژن و منداڵەكانی، ژن خوشكەكەی، خوشكەكانی و كارلۆی برای و ژمارەیەكی كەمیش لەهاوڕێكانی.
لێرەدا بۆ بەرچاوڕوونی و ناسینی ئەو كەسانەی، كە نامەی ئاراستە كردوون، هێندێك زانیاری لەبارەی سەربوردەیانەوە دەخەینە ڕوو.
دایكی گرامشی، "جیوسبینا مارشیاس" 1861-1932، كچی باجوەرگرێك بوو، كە شووی بە فرانشیسكۆ گرامشییەكێك لە خزمەكانی بنەماڵەی"كۆریاس" كرد و 7 منداڵی لێ بوو(جینارۆ، گرازییتا، ئیما، ئەنتۆنیۆ، ماریۆ، تیریسینا، كارلۆ)، جینارۆ، كە بە بنانارۆش دەناسرا، وەك ژمێریارێك لە كالیاری و ئەمینداری سندوقی كرێكاران كاری دەكرد و لەتۆرینۆش بووە بەڕێوەبەری ئۆردین نۆڤۆ.
لە كانوونی یەكەمی ساڵی 1922دا، لەلایەن فاشسیتەكانەوە بریندار كرا و ئەوەیش وای كرد بەرەو فەڕەنسا و پاشان بەرو بەلجیكا كۆچ بكات، لە پاش خۆیشی (ئیدمیا) لەلای دایكی و گرازییتا بەجێهێشت.
هەرچی ئیماشە لە بەنداوی تیرسۆ كاری دەكرد و لە ساڵی 1920 بەهۆی پەتای مەلایاوە گیانی لەدەستدا، لە كاتێكدا ماریۆ لە فاریزی ژنی هێنا و دوو منداڵی بوو بەناوەكانی "جیانفرانكۆ" و"سیزارینا". "تیریسنا" خوشكیشی لە نووسینگەی پۆستەی گیلارزا كاری دەكرد و شووی بە "پاولۆ پۆلیزۆ" كرد، چوار منداڵی خستەوە بەناوەكانی فرانكۆ، میما، ماركۆ و دیدی. هەرچی كارلۆشە وەك پشكێنەر لە سەردینیا بۆ هاوكاریكردنی شیرەمەنی كاری دەكرد و لە ساڵی 1931دا، ڕووی لەمیلانۆ كرد تا لەوێ بژی، ئەوە بوو لە سنیا فسكوزا كاری دەكرد بەوەش توانی یارمەتی ئەنتۆنیۆی برای بدات، كە لە زینداندا بوو.
جولیا یاخود جۆیلیا، یۆلكا سشوشتە، كە لە ساڵی 1896دا، لە ژنێڤ لەدایكبووە و لەبنەچەشدا خەڵكی ئەسكندنافیایە، لە بەرایی سەتەی هەژدەیەم لە ڕووسیا لە ماوەی حوكمرانی پییری مەزندا سەقامگیر بوون. باوكی كە ئاپۆلۆ سشوستە (1860-1938) لە ساڵانی 1884-1887 لە سانت پترسبۆرگەوە بۆ سڕبیا دوورخراوەتەوە. دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا لەشاری سمارە و سانت پترسبۆرگ، لینین بناسێت. پاشان خۆی و هاوسەرەكەی و منداڵەكانی: یەڤگینیا و یوجینا و جینیا و ئانا و تاتینا، كە نازناوی تانیای هەبوو لەگەڵ ڤیتۆریۆ كۆچیان كرد بەرەو ژنێڤ و مۆنبلییە.
دیسان بەژنێڤ بۆ جارێكی تر دەرفەتێكی تری بۆ ڕەخسا و لینینی بینییەوە و لەسەرەتای سەدەی بیستەم، جۆلیا لە ئەكادیمیای سانتا سیسیلیا لە ماوەی (1908-1915) میوزكی خوێند و لە ژەنینی ڤیۆلادا خەڵات كرا. هەروەها ئاناش میوزكی خوێند و هەریەك لە تاتینا و یۆجینا لە ئەكادیمیای هونەرە جوانەكان نیگاركێشانیان خوێند.
لە دوای شۆڕشی شوباتی ساڵی 1917 لە ڕووسیادا، بنەماڵەی ئەپۆلۆ سشوشت یەك بەدوای یەكدا گەڕانەوە جگە لە تاتیانا نەبێت، كە لە ڕۆما مایەوە، بەڵام ئەویش ئەوەندەی نەخایاند لە هاوینی ساڵی 1922 گەڕایەوە.
جولیا، مامۆستای میوزك بوو لە قوتابخانەی ئیفانۆڤۆی تایبەت بە میوزك و لە هەمان كاتیشدا فەرمانبەر بوو لە لقی خۆجێی حیزبی كۆمۆنیست و زۆرجاریش سەردانی خانەی بەساڵاچووانی دەكرد؛ (سڕبریانی پوور) لە دەوروبەری مۆسكۆ بۆ بینینی یۆجینیای خوشكی، كە دووچاری خەمۆكی هاتبوو.
لەوجێگایەدا، كە ئەنتۆنیۆ گرامشی پاش ماوەیەكی كەم بەگەیشتنی بە مۆسكۆ ڕووی لێ كردبوو بەتاتیانا گەیشت. لە ئابی ساڵی 1924 دیلیۆ، لە ئابی 1926یشدا جۆلیانۆ لە دایكبوو. لە وەرزی پایزدا ساڵی 1925دا، جۆلیا بەیاوەری دیلیۆی بچكۆڵە دەچێت بۆ ئیتالیا و لەساڵی 1926یش بۆ مۆسكۆ دەگەڕێتەوە، كە بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی عەسەبیبوونێكی گران ناتوانێت سەردانی هاوسەرەكەی لە ئیتاڵیادا بكاتەوە.
لەرۆما، تاتیانا بڕوانامەی زانستی سروشتیی لە پەیمانگەی گراندۆنی نێودەوڵەتی پێدرا. ئەو حەزی بە بواری پزیشكی بوو هەر بۆیە تێكەڵ بە گروپی پرۆفیسۆر ڕافاییل پاستیانلی بوو. لەمایسی 1924 گرامشی بۆ ئیتاڵیا گەڕایەوە بەڵام تا سەرەتای ساڵی 1925 بەتاتیانا نەگەیشت، كە ئەو دەم گرامشی لەگەڵ بنەماڵەیەكی پەنابەری شۆڕشگێڕی سۆسیالیستی دەژیا.
لە دوای دەستگیركردنی گرامشی تاتیانا دەچوو بۆ زیندان تایارمەتی بدات و بارگرانی سەر شانی سووك بكات، تەنانەت، كە بۆ میلانیش گواسترایەوە سەردانی دەكرد و پاش ئەوەش دوای تاوانباركردنی دەچوو بۆ زیندانەكەی لە تۆرینۆ. هەروەها زۆر جاریش یاوەری كارلۆی برای گرامشی دەكرد بۆ زیندان لە ڕۆما و فۆرمای. لە ساڵی 1938 تاتیانا بۆ مۆسكۆ گەڕایەوە، ساڵی 1943یش بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان كرد.