ئه‌وانه‌ى گه‌شتى وڵاتان ده‌كه‌ن, زیاتر بۆ شاره‌زا بوونه له شوێنه مێژوویى و خواردن و كلتوورى ئه‌و وڵاته.
خواردنى كلتوورى به‌یه‌كێك له به‌رنامه داڕێژراوه‌كانى هه‌موو گه‌شتیارێك داده‌نرێت بۆ ئه‌و وڵاته‌ى گه‌شتى تێدا ده‌كات.
له‌م پارچه گرته‌یه‌ى خواره‌وه‌دا خۆشترین و به‌تامترین خواردنه‌كانى سه‌رشه‌قامه‌كانى ئه‌سته‌مبوڵت پیشان ده‌دات.
وڵاتى توركیا به یه‌كێك له خۆشترین وڵاته گه‌شتیارییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه تاقى كردنه‌وه‌ى خواردنه كولتوورى و میلییه‌كانى ئه‌و شاره تام و چێژێكى جیاوازى هه‌یه، جگه له‌وه‌ى وڵاتى توركیا خاوه‌نى مێژوویه‌كى كۆنه.
له ناو وڵاتى توركیا خۆشترین چێشتخانه و جۆر به‌جۆرى خۆراكى میللى له شارى ئەستەمبوڵه، ئه‌سته‌مبوڵ گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە, کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەورووپایە، ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە و قوستەنتەنییەی پێ دەوترا.