لە درێژەی هەڵمەتەكانی بانگەشەكردن و پاڵپشتیكردن لە پرۆسەی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرەو سەربەخۆیی، نووسەرانیش بە سەرنج و تێبینی، ڕای خۆیان دەردەبڕن.
نیاز عەزیزی
شاعیر ناسراو بە (مەستی)، لە بارەی پاڵپشتیی ڕیفراندۆمەوە بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "بێگانە یەک مەیدانە، مرۆڤ بە سروشتی خۆی خودانی دەنگە ئیتر، لە سۆنگەی دەنگەوە دەتوانرێ
ویستی دڵ و دەروون بزاندرێ. تا دەنگ نەکەی و لە دەنگیشەوە نەیکەی بە وتار و هاوار،
کەس نازانێت چیت دهوێت."
زیاتر گوتی: "دڵ
و دەماغی کورد ساڵانێکە تەژی هیوایەکە ئەویش سەربەخۆ بوونە. پتر لە دوو هەزار ساڵە
ئێمەی کورد شین و بابەڕۆی نەمانی دەوڵەتی ماد دەکەین، ئیتر ئەمڕۆ هەلێکی زێڕین
هاتووەتە پێش و دەتوانین لە ڕێی ڕیفڕاندۆمەوە بە دۆست و دوژمن بڵێین، ئێمە گەلێکین،
ڕەنجمان کێشاوە، مێژوو شاهیدمانە، خاکێکی بەپیت و پیرۆزمان هەیە چەندین ملیۆن کەسین
دەمانەوێ سەر بە خۆمان بین و ئاغای خۆمان بین."
ڕوونى كردهوه: "چیتر نامانەوێ بەغدای عەبباسی و دیمەشقی ئومەوی و ئەنقەرەی ئەتاتورک و تەهرانی
مەندیل ڕەشان خێرمان پێبکەن و کاکی ئێمە بن. هەتا کەی لە دەوری سەریان بگەڕێین و ئەوانیش
بە تێکدەر و کەللەڕەق سەیرمان بکەن؟ کورد قسەیەک بکا نایخواتەوە و سەری لە پێناو
دادەنێ. ئەمجارە سەرێکی هێناوە و نایگێڕێتەوە، دەیەوێ کوردستانی ببێتە دەوڵەت و
کورد سەربەخۆ و سەرگەڤاز بێ.
ئەم پاییزەم بەهارە
کوردستانم کۆمارە "