مۆلیدە ئەهلییەكان ئاگەدار دەكرێنەوە

:: PM:08:14:18/09/2017 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی شارەكە ئاگەدار دەكاتەوە, كە پێبەندی پێدانی كارەبا بن لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا و بە  پێچەوانەوە سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگەدارییەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، پێویستە خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەكان پێبەندی ئەو بەرنامەیە بن, كە لە دوێنێ 17ی ئەیلوول دانراوە بۆیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕای گەیاندووە, كە  هەر خاوەن مۆەلیدەیەكی ئەهلیی لە دەرەوەی ئەو بەرنامەی بۆی دانراوە كار بكات، سزا دەدرێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای كرد، پێویستە ڕۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا یەكی شەو مۆلیدە ئەهلییەكان كار بكەن.

مانگانە، كە خشتەیەكی تایبەتی پێدانی كارەبای مۆلیدەی ئەهلیی دیاری دەكرێت و دەبێت مۆلیدە ئەهلییەكان پێوەی پابەندن ئەوەش بەپێی نرخی ئەمپێری كارەبا كە بۆیان دیار دەكرێت.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم