پێشکەشکاری شۆخی پڕۆگرامى یه‌كه‌مى کورد ئایدڵ "شاتوان عەتا" نوێترین وێنەی له واڵى تایبه‌تى خۆیدا, له تۆڕى كۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و هەوادارانی سەرسام کرد، به جوانى و پۆشاكه‌كه‌ى به‌رى.
شاتوان عه‌تا به بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌كانى كه به جلى كوردییه‌وه ده‌ركه‌وتووه، جوانى ڕووخسارى هه‌وادارانى سه‌رسام كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌شێك له هه‌وادارانى ناویان ناوه " كچى كافرۆش" و وه‌سفى جوانیه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
شاتوان عەتا ئێسته لە وڵاتی ئەڵمانیایە و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یێتى و لەسەر وێنەکەش نوسیویەتی" پۆشاک هەیە لە جلی کوردی جوانتر؟ بەدڵنیایەوە نییە".
شاتوان عەتا بەر لە دەرکەوتنی لە پرۆگرامی کوردئایدڵ کاری بێژەری نەکردووە و کوردئایدڵ یەکەمین وێستگەی کارکردنی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌كه‌ش یه‌كه‌م جار بوو له میدیا كوردییه‌كان پێشكه‌ش بكرێت بۆیه نازناوێكى بێ سنوورى توانى بۆ خۆى درووست بكات.
شاتوان عه‌تا ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كوڕێك كرد به ناوى "توانا"، به بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانیان به‌جوانترین هاوسه‌رى لاو هه‌ڵبژێردران.
ئالان جوان و شاتوان عەتا، پێشكه‌ش كارى سه‌ره‌كى بەرنامەی کوردئایدڵ بوون، كه سه‌ره‌تا یەکێک بوو لە پڕۆگرامە پڕبینەرەکانی كه‌ناڵى ئاسمانى کوردسات، به‌ڵام دواتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى لێژنه‌كه نه‌ى توانى دادوه‌رانه بڕیار له نێوان به‌شدار بووه‌كانى بدات، خه‌ڵكى شارى هه‌ولێر به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شداربوویه‌كى هه‌بوو ڕه‌خنه‌ى تووندیان ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌ناڵه كرد.