سبەی مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت

:: PM:09:20:18/09/2017 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سبەی مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت و دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتیش بەردەوام دەبێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، لە ڕۆژانی سێشەم و چوارشەم 19 و 20 ی ئەیلوول، مووچەی مانگی حەوتی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگەی گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی و ئابووری تا كۆتای ئەم هەفتەیە خشتەی مووچەی راگەیاندووە و بەپێی زانیارییەكانیش سەرەتای هەفتەی داهاتوو خشتەیەكی تری فرەوانی دابەشكردنی مووچە بڵاو دەكرێتەوە و تا كۆتای مانگ تەواوی فەرمانگەكان مووچە وەردەگرن.

بەهۆی تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە لە ڕێگەی خشتەیەكەوە, كە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی دەكاتەوە دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم