لە
درێژەی هەڵمەتەكانی بانگەشەكردن و پاڵپشتیكردن لە پرۆسەی ڕیفراندۆمی هەرێمی
كوردستان بەرەو سەربەخۆیی، نووسەرانیش بە سەرنج و تێبینی، ڕای خۆیان دەردەبڕن.
پڕۆفیسۆری
یاریدەدەر دکتۆر نەریمان عەبدوڵا خۆشناو، لە بارەی پاڵپشتیی ڕیفراندۆمەوە بە
"وشە"ی ڕاگەیاند: "بوونی دەوڵەت بۆ کورد زۆر گرنگە, دەبێتە چوارچێوەیەک بۆ پاراستنی زمانی کوردی."
زیاتر
گوتیشی: "زمان و دەوڵەت وەک دوو ڕووی یەک دراوە و بە یەکەوە پێوەستن. بۆیە گەرەکە
لەسەر هەموو تاکێک بچێت بۆ ڕیفراندۆم و دەنگی بەڵێ بدات, بۆ ئەوەی کورد لەژێر دەستەیی
ڕزگاری بێت."
خۆشناو
ئاماژەی دا: "ئەوەی ئەمڕۆکەش بۆ کورد ڕەخساوە قەت جارێکی تر دووبارە نابێتەوە
و باشترین دەرفەتە و نابێ لە کیس خۆمانی بدەین، ئێمەی ئەکادیمیستان لەگەڵ بەڵێینە چونکە
بەڵێ دەبێتە زامنی مافەکانمان."
خۆشناو
دووپاتیشی کردەوە: "ئەگەرچی ڕەنگە لە سەرەتادا تووشی چەندان تەگەرە و ناخۆشی
ببینەوە بەڵام بۆ دواڕۆژ و نەوەکانمان سەربەخۆیی زۆر پێویستە، بەڵێ و هەزار جار بەڵێ
بۆ دەوڵەتی کوردی و مافی چارەی خۆنووسین."