دوای ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی پارێزگای
كەركووك بۆ بەشداریكردن لە ریفراندۆم كردی، بۆ یەكەم جار ئەنجوومەنەكە كۆ دەبێتەوە
و هەندێك پرسی گرنگی تایبەت بە كەركووك و كوردستان تاوتوێ دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە "وشە"
گەیشتوون، یەكێك لەو خاڵە گرنگانەی بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا باسی لێ بكرێت، ئەوەیە بڕیارەكانی بەغدا لەبارەی لابردنی پارێزگاری كەركووك
لە پۆستەكەی رەت بكاتەوە.
پێویستە بگوترێت رۆژێك دوای ئەوەی ئەنجوومەنی
پارێزگای كەركووك بڕیاری دا بەشداری لە ریفراندۆمی ٢٥ی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان
بكات، پەرلەمانی بەغدا دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووكی لە پۆستەكەی دوور خستەوە.
دوای بڕیارەكەش نەجمەدین كەریم بڕیارەكەی
بەغدای بە سیاسی و نایاسایی لە قەڵەم دا و گوتی ئەو لە لایەن بەغداوە نەهاتووەتە هەڵبژاردن
تا لە لایەن بەغداوە دوور بخرێتەوە.
پێ دەچێت هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی
پارێزگای كەركووك پرسی رووداوەكانی ئەم دواییەی تەقەكردن و قوربانی لێكەوتنەوە لە میانەی
بانگەشەكانی هەڵبژاردن تاوتوێ بكرێت.
كەركووك/ئارام شێركۆ