ژنه یاریزانێكی مه‌له‌وانی ئۆڵۆمبی، به ئاسانترین ڕێ كچه چوار مانگییه‌كه‌ی فێری مه‌له‌وانی كرد، زۆر به متمانه‌وه له‌ناو ئاو دایده‌نێت.
"میلانی رایت" یاریزانی ئوسترالی ئۆڵۆمپی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداربوویه‌كی سه‌ركه‌وتووی ساڵانه‌ی ئۆڵۆمپیات بوو له مه‌له‌وانی، زۆر به چاونه‌ترسانه له ته‌مه‌نی چوار مانگی كچه‌كه‌یه‌وه، ده‌ستی كرد به فێركردنی مه‌له‌وانی پێی، ئه‌م ته‌مه‌نه‌شی به دره‌نگ ده‌زانی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندان حاڵه‌تی خنكانی منداڵی له‌و ساڵه‌دا بینیبوو، تا ته‌مه‌نی چوار مانگی نه‌یتوانی ده‌ست به‌م كاره بكات.
له ته‌مه‌نی چوار مانگییه‌وه، كچه‌كه‌ی برده قوتابخانه‌ی "لۆری لۆرانس" بۆ مه‌له‌وانی له‌گه‌ڵ خۆی، له‌وێ به ته‌واوه‌تی فێری مه‌له‌وانی كرد، له ته‌مه‌نی حه‌وت مانگی‌دا ده‌یتوانی له‌ناو ئاو به‌جێی بهێڵێت.
له یه‌كێك له دیمانه‌كانیدا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ڕیتانی، میلانی ده‌ڵێ: "من و مێرده‌كه‌م نه‌مانویستووه ته‌نیا فێری مه‌له‌وانی بێت، ویستمان كچه‌كه‌مان فێری ڕێزگرتن له ئاو بكه‌ین، سه‌ره‌تا له ته‌مه‌نی چوار بۆ پێنج هه‌فته‌یی ته‌مه‌نیدا بوو كاتێك له كاتی سه‌رشووشتنی ئاومان له ده‌موچاوی ده‌دا و ترسه‌كه‌یمان شكاند، له ته‌مه‌نی چوار مانگی‌دا ده‌ستی به مه‌له‌وانی كرد".
"میلانی رایت" هاوسه‌ری "كریس رایت" هه‌ردووكیان یاریزانی مه‌له‌وانی ئۆڵۆمپین، خاوه‌نی بچووكترین مه‌له‌وانی دنیان كه "مادی" كچیانه.