ئاگاتان لێیە كارڤاخال چی كردووە؟
دانی كارڤاخالی بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید لەناوەوەی ئیسپانیا رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بووەتەوە بەهۆی ئەوەی لە یارییەكەیان بەرامبەر یانەی لیڤانتی كاری رەگەزپەرستی بەرامبەر یاریزانێكی ئەو یانەیە كردووە.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: دوای دووبارە بینینەوەی ڤیدیۆی یارییەكە، دەركەوتووە كارڤاخال بەسەر جیڤرسۆنی لیرمای بەرگریكاری ئەسمەری یانەی لیڤانتی هاوار دەكا و بە مەیموون بانگی دەكات.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە لە رووداوەكە بكۆڵێتەوە سەرەڕای ئەوەی ناوبژیوان لە راپۆرتی یارییەكەدا بەهیچ شێوەیەك باسی رووداوەكەی نەكردووە.
لە كاتێكدا ئەگەر رووداوەكە بەسەر كارڤاخال ساخبێتەوە، ئەوا یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بە پێشێلكردنی یاساكان تۆمەتباری دەكات و سزایەكی قورسیشی بەسەردا دەسەپێنێ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم