ئەتلەتیكۆ مەدرید بەفەرمی داوای كۆستای كردووە
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی دەستەوارەیەكی خستووەتە بەردەستی بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ گێڕانەوەی هێرشبەرەكەی دییگۆ كۆستا.
رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەستەوارەیەكی بەبەهای 57 ملیۆن پاوەن داوەتە یانەی چێڵسی بەمەبەستی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆستا.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە رەنگە ئەمە دوایین هەوڵی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بێت بۆ رازیكردنی بەرپرسانی یانەی چێڵسی تا رەزامەندی لەسەر گێڕانەوەی كۆستا بدەن.
دییگۆ سیمیۆنی راهێنەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەیەوێ بەر لە هاتنی ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەستی كۆستا یەكلایی بكاتەوە تا راستەوخۆ دوای سەری ساڵ لە تیپەكەیدا یاریی پێ بكات.
جێی باسە یانەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەهۆی سزاكانی یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا)وە ناتوانێ تا سەری ساڵ یاریی بەهیچ یاریزانێكی نوێ بكات، هەر لەبەر ئەمەشە دەیەوێ دوای ئەو وادەیە كۆستا بەتەواوی بۆ یاریكردنی یانەكەی پێشووی ئامادە بێت.
وشە -
ئامانج ئهكرهم