دیبالا بەرامبەر بەراوردكردنی لەگەڵ میسی چی دەڵێت؟
پاولۆ دیبالای ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بۆچوونی خۆی سەبارەت بە بەراوردكردنی لەگەڵ هاونیشتمانەكەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیدا راگەیاند.
دیبالا ماوەی چەند ساڵێكە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس ئاستێكی ناوازە پێشكەش دەكات و بەشێكی زۆری شارەزایان و دەزگاكانی راگەیاندن تواناكان و شێوازی یاریكردنی ئەو ئەستێرەیە بە میسی بەراورد دەكەن.
لەمبارەیەوە دیبالا پێیوایە شێوازی یاریكردنی لەگەڵ میسی جیاوازە و بەهیچ شێوەیەكیش خۆی لەگەڵ ئەو باشترین یاریزانەی جیهان بەراود ناكات.
دیبالا بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی ئیتاڵیا گوتی: پێشتریش گوتوومە من و میسی چیرۆك و شێوازی یاریكردن و گۆڵی جیاواز و تایبەت بەخۆمان هەیە، ئەو شێوازی تایبەتی خۆی و منیش هی خۆم هەیە، ئێستاش دووبارەی دەكەمەوە من و میسی دوو یاریزانی تەواو جیاوازین.
زیاتر گوتی: میسی لە ژیانی وەرزشیدا چەندان دەستكەوتی گەورەی تاكی و لەگەڵ یانەكەیدا بەدەستهێناوە، بەڵێ منیش هیوم وایە بەهەمان رێچكەی ئەو هەموو دەستكەوتە مێژووییەكان ببەمەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم